تەبایی بوون هەوێنی سەرکەوتنە

نەجمەدین محەمەد قەراجی

لەو باردۆخەی ئێستای عێراق تێدا گوزەردەکا کە ململانێی دەسەڵاتە لە دوای هەڵبژاردنەکاندا یەکتر قبوڵ نەکردنە ئەویش دەست تێوەردانی دەرەکی یە کە ئێرانە خۆی خزانتیتە ناو کێشەکان نایەوێت حکومەت پێکبهێنرێت.

بۆیە ئێستا شەڕی شیعەکان و ململانێکان تا دێت پەرە دەستێنت لەوانەیە پروشکی ئاگرەکەش بەرکورد بکەوێت بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە کورد نێو ماڵی خۆی ڕێک خاتەوە بەرژەوەندیە حزبی بەلاوە بنێت و کێشەو گرفتەکان بەدیالوک چارەسەر بکەن.

ئەزمونە تاڵ و ناخۆشیەکان لەڕابردودا کوردا زەرەر مەند بووە لەنێوان دو ئیمپڕاتوریەتدا سەفویەکان و عوسمانیەکان دا کورد دابەشکرا ئەویش ویستیان ناسنامەی کورد بون بسڕنەوە ئێستاش نە شیعە برای کوردە نەسونەش برای کوردە.

ئەگەر بێتە سەر نەتەوەی هەردووکیان دوژمنایتمان دەکەن ئێستاش هەردوو ووڵاتە زلهێزەکانی جیهانیش کە خاوەن سوپای گەورەو چەکی ئەتۆمیان هەیە نابێت پشت بە بەو هێزانەش ببەستین ئەوان تەنیا بەدوای قازانج و بەرژەوەندی خۆیانەوەن لەشۆڕشی ئەیلولی مەزندا.

ئەمریکا لەگەڵ ئێران و ڕژێمی ئەوسای عێراق دوای ئەوەی عێراق نوشتی هێنابوو لەبەرامبەر شۆڕشی ئەیلول بۆیە بەپلانێکی نێودەوڵەتی شۆڕشی ئەیلولیان پەکخست ونەیان هێشت کورد بگاتە ئامانجە ڕەواکانی خۆی بەهەمان شێوە ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان کە زیاتر لە سەدا 93 دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆی بەدەست هێنا.

کەچی دیسان ووڵاتە زلهێزەکانبەرژەوەندیان لەوەدانەبوو کە کورد وەک نەتەوەیەک داوای سەربەخۆی خۆی بکات ئەو ووڵاتە زلهێزانە ئەگەر بەرژەوەندیان نەبێت هەڵوێستیان ئەرێنی نابێت بۆیە باشترین چارەسەر یەکڕیزی گەلی کوردە لەم ئانە و ساتەدا چونکە ئێمەش هیچمان کەم ترنیە لەم ووڵاتە بچووکانەی کەدەیان ساڵە خاوەن ووڵاتی سەربەخۆنە.

ئێمە مەرجی بۆ سەرکەوتنمان ڕێک خستنەوەی ماڵی کوردە ئەو ئەزمونە هەمانە لە کوردستان کوردانەو دلسۆزانە بیپارێزین بە هەلەکە سەمای دوژمنان فریو نەخۆین بۆئەوەی کوردستان لەم دۆخە ڕزگار کەین.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.