Site icon زێ بادینان

كاروانێكی هاوپەیمانان لە باشوری ئێراق كرایە ئامانج

دەزگەهێ مێدیایێ زێ بادینان.

كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە باشوری عیراق كرایە ئامانج، بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەكان، رووداوەكە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدا ئاشكرایكرد، بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی هێزی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە عیراقدا تەقیووەتەوە.

بەووتەی ئەو سەرچاوەیە، بۆمبە چێنراوەكە‌ لە سنووری پارێزگای ناسرییە لە باشووری عیراق بە كاروانێكی سوپای هاوپەیماناندا تەقییەوە، هیچ زیانێكی ماددی و سەربازی لەبارەی هێرشەكەوە تا ئێستا رانەگەینراوە.

Exit mobile version