دروستکردنەوەی نانەواخانەی شۆڕشی ئەیلوول بەرەو کۆتایی دەچێت.ئهو نانهواخانهیە پێشتر سەرۆك بارزانی له سهردهمی شۆڕش نانی لێ خواردووه.
هونەر کاک ئەحمەد، بەرپرسی ڕێكخراوی نەوەكانی ئەیلوول، دووشەممە، 2ـی ئەیلول 2025، بە ماڵپەڕی زێ بادینان گوت: لەسەر پێشنیاز و ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی دەست کرا بە دروستکردنی نانەواخانەی شۆڕشی ئەیلوول لە هەمان شوێن جارانی خۆی.
بەرپرسی ڕێكخراوی نەوەكانی ئەیلوول گوتیشی: بڕیار بوو لە ساڵی 2020، ئەم نانەواخانە دروست بکرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە، كارهكانی دواخرا و لە 15ـی ئایاری2025 دەست کراوە بە دروستکردنی و بڕیار وایە تاوەکوو چەند هەفتەی داهاتوودا تەواو بکرێت بەهەمان دیزاینی پێشوو.
هونەر ئەحمەد باسی لەوە کرد، لە دیدارێکیاندا، سەرۆک بارزانی، پێی گوتوون، لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول زۆر جار نانی لەو نانەواخانەیە خواردووە و خزمەتێکی زۆری پێشمەرگەی کردووە.
ئەو شوێنەی نانەواخانەی لێ دروست کردەوە لە كۆسپێ سپییە لەسەر ڕێگەی سۆران-چۆمان نزیك گوندی پیرەسووان لە سنووری شارۆچکەی ڕواندز.
نانەواخانەی شۆڕشی ئەیلوول، لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕش و لەسەر ڕاسپاردەی مەلا مستەفا بارزانی، ڕابهری شۆڕشهكه بۆ هاوکاریکردنی پێشمەرگە نانەواخانەیەک دروست کرا و هەزاران پێشمەرگە لەو شوێنە نانیان خواردووە.

