Site icon زێ بادینان

ورگەڕانی مینی پاسێک هەشت برینداری لێدەکەوێتەوە

لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان مینی پاس وەرگەڕاو هەشت برینداری لێکەوتەوە

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێ شەمە) لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان مینی پاس، شۆفێر و حەوت سەرنشین برینداربون ، حەوت سەرنشینە بریندارەکە خوێندکارن و چوارکەسیان ئافرەتن، یەکێک لەبریندارەکان ڕەوانەی سلێمانی کراوە.

ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی قەزای کەلار هاتوە لە بەرامبەر گوندی (تۆپ عەسکەر) وەرگەڕاوە، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان

Exit mobile version