Site icon زێ بادینان

پێم نالێن کێ خاوەنی عیراقە

نجم الدین محمد قەراجی

ئەرێ ئەوەخێرە هەموو سیاسیە دۆڕاوەکانی عێراق لێمان بوونە نیشتمان پەروەر بۆ ئەوشەهیدانەی ئەمڕۆ کە بە بوردومانی فرۆکەکانی تورکیا لە سەیرانگایەکی کوردستان شەهید و بریندار بوون هەمویان سینگی خۆیان دەردەپەڕێنن دەکوژن ناشارنەوە وەک نابەرهەمی نا سالح و عبادی مووچە بڕومالیکی تڕۆ کراو وهادی عامرو خەزعەلی و کوا فس فس پاڵەوانەکەی پردێ حس بلایس بابچێت یان بەس بۆ کۆ کردنەوە سوپاو میلیشیا بەرامبەر بە کوردخۆتان دەکەنە پاڵەوان بەڵام هیچتان پێ ناکرێ بەس قسەتان هەیە بەبێ کردار فەرموون برون تورکیا لە ناو خاکی عێراق دەرکەن لەکاتێدا ڕۆژانە گوندەکانی کوردستان بوردومان دەکرێ چەندین هاووڵاتی سڤیل شەهید دەکرێ ئێستاش ئەو هەموو شەهیدلە سەیرانگایە کراوە فەرموون غیرەت پەیا کەن ئەوە خێرە هەموو ژانتان گرتووە کەس ڕێی پێ نەگرتوون ئێوە هەموو جۆرە چەک و فرۆکەتان هەیە یان بەس بۆ خۆفشکردنەوە ناو خەڵکتانە بڕۆن تۆڵە بکەنە قسەکردن یەک فلسی سووتاو ناهێنێ

Exit mobile version