زێ بادینان.
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێك لەسەر رێگەی سلێمانی – دوكان، چوار برا گیانیان لەدەستدا و دایك و باوكیشیان بە سەختی بریندار بوون.
قادر فەقێ رەسوڵ، لێپرسراوی بنكەی هاتووچۆی پیرەمەگرون، رایگەیاندووە، رووداوەكە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2-9-2021 لەنزیك قەڵای سوسێ روویداوە، خێزانێكی عەرەب كە دانیشتووی پارێزگاری كەركوكن، بەمەبەستی گەشتكردن روویان لە هاوینەهەواری دوكان كردووە، بەڵام لەرێگا ئۆتۆمبیلەكەیان وەرگەڕاو لەئەنجامدا چوار برا بەیەكەوە گیانیان لەدەستداو دایك و باوكیشیان بە سەرختی بریندار بوون.
بەوتەی شایەتحاڵانی رووداوەكە، دووان لەكوڕەكانی ئەو خێزانە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوەو یەكێكیان سەری لەلاشەی جیابووەتەوە، دووانی دیكەشیان لەنەخۆشخانەی پیرەمەگرون گیانیان لەدەستداوە.