Site icon زێ بادینان

چۆن نەخۆشی شەكرە دیاری دەكرێت

چۆن نەخۆشی شەكرە دیاری دەكرێت

ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ستى به‌ نیشانه‌كانى شەكره كرد پێویسته‌ پشكنین ئه‌نجام بدات بۆ دڵنیابوون له‌ تووشبوونى به‌ نه‌خۆشیه‌كه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌توانرێت ئه‌م ڕێگایانه‌ به‌كاربهێنرێت:

1) پشكنینى ڕێژه‌ى شه‌كر له‌ خوێندا به‌ بێ خواردن(هه‌شت كاتژمێر یان زیاتر شتی نه‌خواردبێت و نه‌خواردبێته‌وه‌ جگه‌ له‌ ئاو)، ئه‌گه‌ر بڕه‌كه‌ى 126 ملگم یان زیاتر بێت. به‌ تووشبوو هه‌ژمار ده‌كرێت.

2) پشكنینى شه‌كر دواى دوو كاتژمێر له‌ خواردن، ئه‌گه‌ر بڕه‌كه‌ى 200 ملگم یان زیاتر بێت كه‌سه‌كه‌ ده‌بێته‌ پێناسى شه‌كره‌.

3) پشكنینى ڕێژه‌ى شه‌كره‌ى سێ مانگى، ئه‌گه‌ر 6.5 % یان زیاتر بێت ده‌ستنیشانكه‌رى نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌.

له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌م بارانه‌ى سه‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ نیشانه‌كانى هه‌بێت و ته‌نها یه‌كێك له‌ پشكنینه‌كانى به‌رز بێت ده‌بێته‌ تووشبوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیشانه‌ى نه‌بوو ده‌بێت دوو پشكنینى نائاسایی هه‌بێت تا به‌ هه‌ڵگرى نه‌خۆشیه‌كه‌ هه‌ژماربكرێت.

د. شاهۆ فتاح
پسپۆڕی هەناوی

Exit mobile version