Site icon زێ بادینان

کۆمسیون ماوێ پێشکێشکرنا فۆرما دامەزراندنێ درێژ کر

كۆمسیۆن ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی فۆڕمی دامه‌زراندن درێژ دەکاتەوە

واده‌ی پێشكه‌شكردن بۆ داواكاریی دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك درێژكرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1ی ئابی 2021، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاریدا واده‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك درێژ بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌ی ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌ ئاره‌زوومه‌ندان بۆ چاودێری كردنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان دابمه‌زرێنرێن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر كۆمسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ داواكاری بۆ دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان وه‌رده‌گرێت.

هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ كۆمسیۆن بڕیاریدا واده‌ی وه‌رگرتنی داواكاری بۆ دامه‌زراندن وه‌ك كارمه‌ندی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك درێژ بكرێته‌وه‌.

Exit mobile version