شیرین _جەبار_سەوزە
لە سەرتاسەری جیهان 14/2 کە ڕۆژی خۆشەویستییە هەر کەسێک بە شێوازیک یادی دەکات. بەڵام ئەوەی کە دەمەوەی باسی لەسەر بکەم ئەوەیە با خۆشەویستی تەنیا ڕۆژیک نەبێت و بە دیارییەک وەک رۆتین کوتایی پێ نەێت، بەڵکو لە ناخی دڵەوە بێت راستەقینە بێت بێ دروو، بێ ترس، بێ هێچ کۆسپ بێت. رێز و خۆشەویستی بکەینە بەرنامە و پرۆگرامی راستۆخۆی ژیانمان. مەرج نییە خۆشەویستی تەنیا نێوان دوو رەگەزی نێر و مێ بێت بەڵکو هەموو دەبێ بگرێتەوە و فیری مناڵەکانمان بکەین چوون رێز لە مروڤەکان بگرن و دلیان پر بکەین لە خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتیمان و دایک و باوک و برا و خۆشک و تەنانەت بۆ ئاژەلەکانیش هتد… بەم شێوەیەیە کە دەتوانین نەوەیەکی ساغ و تێگەیشتوو پەروەردە بکەین. با خۆشەویستی نەبێتە کالایەک بۆ کرین و فرۆش و تەنیا بەدەست هێنانی چێژی کاتی. با فیر بین کەسێک کە رێزمان دەگرێت و خۆشەویستی بۆ ئێمە هەیە گالتەی پێی نەکەین و ئیهانەی ئەو خۆشەویستیە نەکەین. فیر بین کاتێک کەسێک هەموو قوربانی لە پێناو خۆشی و ئارامی ئێمە بدات ئێمەش لە ئاستی ئەو قوربانییە و خۆشەویستیە ببین یانیش ئەگەر نەتوانین با تەنیا رێزی لێ بگرین. کاتێک دلخۆشی و ئارامیمان لای کەسێک بێت بە بێ ترس بڕیار بدەین نەک خۆمان و بەرامبەرمان قوربانی ترس و کوسپەکان بکەین. دڵی ئازیزان و خۆشەویستەکانمان نەشکینین چونکە گەورەترین تاوانە دڵشکاندن و خەم دادنی مرۆڤ. هەمیشە دەڵن یەک وەشەی خۆش هەزار دیاری دەهێنێت. ئەگەر ناتوانین دیاریەک پیشکەش بکەین یان دیدارێک ساز بکەین یان سەفەر و گەشتێک لەگەڵیان بکەین دەتوانین بە نامەیەک یان تەلەفونیک دڵیان خۆش بکەین. بۆیە هیوادارم هەر کەسێک دڵی کەسێکی شکاندە بێت هەوڵی بدات راستوخۆ بە وشەیەک دلی ساغ بکات.
ڤالانتاین پیروز بێت.

