عرفان عه‌زیز
13ی11ی2015 سه‌رۆك بارزانی، له چیای شه‌نگال له‌رۆژی ئازادكردنی شاره‌كه له تیرۆرستانی داعش راگه‌یاند: تۆڵه‌ی پێشمه‌رگه تۆڵه‌یه‌كی مه‌ردانه‌یه، پێشمه‌رگه تۆڵه‌ی هه‌موو ئێزدییه‌كانی كرده‌وه، ئه‌مه ده‌رسێكە بۆ هه‌مووان، کە چیتر كه‌س بیر له زوڵم بەرامبەر كورد نه‌كاته‌وه. بۆیه لێره‌وه به‌ئێزدییه‌كان ده‌لێم به‌ڵێنێكمان دا‌و جێبه‌جێمان كرد، ئێستا هه‌موو گه‌لی كوردستان پشتیوانی ئێزدییه‌كانه، و ئه‌مرۆ هه‌موو تاكێكی ئێزدی سه‌ری به‌رز بكات و باوه‌ری به‌خۆی بێت و هه‌موو كچێكی ئێزدی بلیت، من كچم كچی ئێزدیانم هێمای شه‌ره‌ف و به‌رخودانم”.
11 ساڵ پێش ئێستا به‌داخه‌وه له‌رۆژی 3ی ئابی2014 داعش هێرشێكی دڕندانه‌ی كرده سه‌ر شه‌نگال و جینۆسایدی گه‌وره‌ی ئێزدییه‌كانی كرد. دوای ساڵێك واته 2015 سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به ئێزدییه‌كانی دابوو، به ئاماده‌بوونی 7 هه‌زار پێشمه‌رگه و به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆ به‌رێزیان، توانرا شه‌نگال له تیرۆرستانی داعش پاك بكرێته‌وه. سه‌رۆك بارزانی له‌چیای شه‌نگال هه‌ندێك په‌یامی گرنگی هه‌بوو، كه بووه وه‌رچه‌رخانی گه‌وره له ستراتیژیه‌تی ئه‌منی و سیاسی و جوگرافی له ناوچه‌كه.
یه‌كه‌م: بۆ یه‌كه‌م جاربوو ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی داعش، دوای داگیركردنی مووسڵ سنوورێكی جوگرافیای لێوه‌رگیرایه‌وه. كه ئه‌مه ده‌ستپێكی قۆناغی وه‌رچه‌رخانی گرنگی پێشمه‌رگه‌بوو له ناوچه‌كه و تێكشاندنی ئه‌فسانه‌ی داعش بوو، كه ئه‌و ترسه‌ی داعش دروستی كردبوو له ناوچه‌كه نه‌ما.
دووه‌م: سه‌رۆك بارزانی په‌یامی بۆ تاكی ئێزدی هه‌بوو، به‌وه‌ی كه‌س ناتوانێت ئیراده‌ی ئه‌وان بشكینێت، به‌شێك له‌په‌یامه‌كه‌ی بۆ كچانی ئێزدی بوو، كه پێی گوتن ئێوه هێمای شه‌ره‌ف و به‌رخودانن، ئه‌مه وه‌ڵام بوو بۆ ئه‌وانه‌ی ویستیان ئیراده‌ی كچانی ئێزدی بشكینن و درز بخه‌نه كۆمه‌ڵگای ئێزدییه‌وه. سه‌رۆك بارزانی به‌م په‌یامه وه‌ڵامی نه‌یار و دوژمنانی گه‌لی كوردستانی دایەوە، وه‌لامه‌كه مێژوویی بوو، ئه‌وانه تێیده‌گه‌ن كه ویستیان ناسنامه‌ی كورد بوون له ئێزدییه‌كان وه‌ربگرنه‌وه.
سێیه‌م: سه‌رۆك بارزانی له پلانێكی تۆكمه‌و به‌هێز، له ماوه‌ی 3 مانگدا، به دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و تۆكمه‌كردنی سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل هاوپه‌یمانان، توانرا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره تۆمار بكرێت. هه‌رچه‌نده سروشتی جوگرافیای شه‌نگال سه‌ختە، به‌ڵام به‌قوربانیدانی 500 پیشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌نگال ئازاد كرایه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر په‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی بوو.
چواره‌م: سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر چیای شه‌نگال ئه‌وه‌ی خسته‌روو، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، شه‌نگال بكرێته پارێزگا، و داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی کرد، كه هه‌ڵمه‌تی خێرا بكه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال. دوای چه‌ند ساڵ له‌و گوتاره‌ی سه‌رۆك بارزانی، به‌داخه‌وه كه ئێستا ده‌بینرێت ره‌وشێك نا هەموار له شه‌نگال دروست بووه؟ به‌هۆی بوونی گروپه چه‌كداره‌كان و جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی شه‌نگاله‌وه، نه ده‌توانرێت خزمه‌تی شاره‌كه بكرێت و نه هه‌نگاو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقیشه‌وه گیراوه‌تە بەر ، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌نگال بكرێته پارێزگا. هه‌بوونی ده‌یان هێز وگروپی جیاواز و هێشتنه‌وه‌ی شه‌نگال لەو دۆخەدا وای كردووه، كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه جیهانییه‌كان نه‌توانن بێنه شاره‌كه و ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه.
مێژووی پرسه‌روه‌ری گه‌لی كوردستان و قبوڵ نه‌كردنی هیچ زوڵمێك، ده‌رسێك بێت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ناسنامه‌ی ئه‌م گه‌له له‌م ناوچه‌یه بسرنه‌وه، و په‌یامێكیشه بۆ كۆمه‌ڵگای نیوده‌وله‌تی كه گه‌لی كوردستان خاوه‌نی قه‌زیه‌یه له‌ناوچه‌كه و ده‌بێت پشتیوانی بكرێت.