تکایە ئەم جوانییەش بۆسلێمانی بگەڕێننەوە

شاتین قەرەداغی /ڕۆژنامەنووس

سەرەتا جێی خۆیەتی، دەست خۆشی بکەم لەیەکەی ئیدارەی سلێمانی و تەواوی ئەو لایەن و کەسانەی کە خزمەت بە کوردستان و سلێمانی دەکەن، ماندونەبن زۆرگۆڕانکاری و جوانکاری دەبینین کە لەئێستادا بۆسلێمانی کراوە بەڵام با گلەییەکیش بکەم ئێمە چەندین فلکەی جوانمان هەبوو لەڕابردوودا لەوانە (فلەکەی دەستەکە ، ئاسکەکان ، دەستاڕەکە ، گۆزەکان ……هتد)کە لەڕابردوودا لەهەریکە لەم فلکانەی کەناونراون پەیکەرەکەی لێبوو کەجوانییەکی تەواوی بەسلێمانی بەخشیبوو، ببونە ڕەمزێکی جوانی سلێمانی داوادەکەم لە بەرپرسانی ئیدارەی سلێمانی و بەرپرسانی سلێمانی ئەم جوانییەش بۆسلێمانی بگەڕێننەوە چونکە تائێستاش ناوەکانی فولکەکان ماون بەڵام مخابن هیچ کام لەنیشانەو پەیکەرەکانی نەماون
لەگەڵ ڕێزدا…….

Leave A Reply