خۆڕاگرى کورد پیلانى دوژمنانى کوردستانى بەتاڵ کردەوە
رێبوار حەمەلاو شوانى
هەر لەو کاتەوەى گەلى کورد خەبات و تێکۆشانى لە پێناو بەدەستهێنانەوەى خاک و مافە زەوتکراوەکانى بەرامبەر ڕژێمە یەک لەدواى یەکەکانى عێراق کردووە ، هەرگیز نەبووە کاتێک گەلى کورد سەرکەوتنى بەدەستهێناوە و عێراقى ناچارکردووە ددان بە مافەکانى دابنێت وڕێککەوتن لەگەڵ گەلى کورد بکەن ، بەڵام دواى ماوەیەکى کورت لە بەڵێن و و واژ و رێککەوتننەکانیان پاشگەز بوونەتەوە و بە ئاگروئاسن و پیلانگێرى و گەمارۆدان وەڵامى خواستەرەواکانى کوردستانیان داوەتەوە .
بەتایبەت کاتێک گەلى کورد کاتێک دەستبەرداى خاک و مافەکانى نابێت و رژدە لە گەڕاندنەوەى ، هەمیشە ئاستەنگ و ئاڵنگاری وکێشەیان بۆ دروستکردووە تا گەلى کورد دروستکردووە تا هەرگیز ئاسوودەى و خۆشگوزەرانى وئازادى بەخۆیەوە نەبینێتەوە و هەرگیز هەست بە ئاسوودەیی نەکات و پێشکەوتن و گەشەسەندن بەخۆیەوە نەبینێت .
لەو نێوەدا ، پارتى دیموکراتى کوردستان بەڕابەرایەتى سەرۆک مسعود بارزانى ، هەردەم ئاڵاهەڵگر و پێشەنگ بوو لەهەڵگرتنى ئەرک و بەرپرسیاریەتییە نەتەوەیی نیشتیمانییەکان ، لە هەر شوێنک ستەمکارى بەرامبەر بە گەلى کورد کرا بێت ، ئەوا لەوێ سەنگەرى بەرگریکردن و داکۆکیکردنى تا گەیشتن بە سەرکەوتن بەرنەداوە .
مێژوو گەواهیدەرە ، دوژمنان زۆر سیناریۆ و چەکیان بۆ ڕاوەستاندنى خەبات و تێکۆشانى گەلى کورد بەکارهێناوە، تا دەگاتە ئەمڕۆ بەکارهێنانى چەکى دارایی و ئابوورى و زەوتکردنى مافەرەواکانى بەخەیاڵى خاویان پێیان وابووە دەتوانن کاروانى خەباتى بوەستێنن ، یانیش خەڵکى کوردستان ناچار دەکەن دژى حکوومەت و خەبات و قوربانیدانى خۆیان بوەستنەوە ، چۆکیان پێدا بنێن ، لەوەش گرنگتر ئەوەیە ناحەزانى کورد هەرگیز چاویان بە گەشەسەندنەکانى هەرێمى کوردستان هەڵنەهاتووە و هەڵنایەت ، بۆیە هەموو هەوڵێکانداوە و دەدەن تا ئەو پێشکەوتننانەى بوەستێنن ، بەڵام گەلى کورد ، قۆناغى زۆر سەختتر و قورسترى تێپەڕاندووە و لە تاقیکردنەوە و پشوودرێژییش هەمیشە پێشەنگ و سەرکەوتوو بووە ، سەرۆک بارزانى پشت بەستوو بەخوا و ئەو گەلە خۆڕاگرە هەمیشە خەونى ناحەزانى شکست پێهێنا و تا دوا سات دەرفەتى گفتوگۆ و دیپلۆماسى هێشتۆتەوە ، بەڵام کاتێک کار گەیشتۆتە بەزاندنى هێلە سوورەکان ، رێگەى نەداوە هیچ دوژمن و نەیارێک بریارەکانى خۆى بە سەر گەلى کوردستاندا بسەپێنێت و بەرگریشى لە مافە دەستوورییەکانى گەلى کورد کردووە .
لەگەڵ ئەوەى زۆرێک لە دەسەڵاتدارانى عێراق تا ئێستەش بە زێهنیەتى خۆسەپاندن و ئازاردانى گەلى کورد و هەرێمى کوردستان مامەڵە دەکەن ، هەمیشە خەونى نەهێشتنى قەوارەى هەرێمى کوردستان دەبینن ، بەڵام خۆیان بەرامبەر بە ئیرادەى پۆڵاینى پارتى و بارزانى و ئەم گەلە خۆڕاگرە دەبیننەوە ، چونکە ئەو رێباز و قوتابخانەیە دژى هەر هەوڵ و پیلانگێرییەک بوەستێتەوە کە دژى بەرژوەندییە باڵاکانى ئەم گەلە خۆڕاگرە بێت .
دوژمنان و بەکرێگیراوان باش ئەو راستییە دەزانن ، هەر کاتێک پارتى هەڵوێست و جوڵە بکات ، ئەوا دەسەڵاتدارانى عێراق ناچار دەبن مووچەى و قووتى زەوتکراوەى خەڵکى کوردستان کە مافێکى رەوا و دەستوورییە بنێڕن ، ئەوەش ئاماژەیە بە هەڵوێست وڕاستگۆیی و ئازایەتى پارتى و بۆ خەڵکى کوردستانى سەلماندووە هەمیشە لە قۆناغەسەختەکاندا فڕیادڕەسە و بەکردەوە گووتەکانى دەسەلمێنێت ، بە بێ ئەوەى دوژمنانى کوردستان ئەم قوتابخانە و ڕێبازە کوردانەیە ناچار بکەن سازش لە سەر مافەرەواکانى گەلى کورد بکات ، بەپێچەوانەوە پارتى داینەمۆ و هێزى بەخشییە هەموو کوردستان و بەدڵنییاییەوە لە داهاتوودا دەستکەوتى گەورەتریش دێتەى و ترسێکى وەهاى لەناو دڵى ناحەزان وپیلانگێران دروستکرد تا بیر لە زیانگەیاندنى ئەم گەلە خۆڕاگر و خاوەن ئیرادەیە نەکەنەوە .