شێوەیەکی تری شەر دژی گەلی کورد

پاریزەری راویژکار / ناظم رشید استونی


لە ئێستادا کۆمەلگای ئێمە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارودوخێکی زۆر هەستیاردا تێپەر دەبیت . دانیشتنی پەڕلەمان و پێک نەهێنانی حکومەت و ناکوکی پارتە سیاسیەکان یەکێکە لە کێشە هەرە سەرەکییەکان . بێجگە لەوە ئەو بارودوخەی لە ناوچەکەدا و دەوروبەرماندا ڕوو دەدەن ، لە لایک چەکدانانی پەکەکە و ڕوون نەبوونی بارودوخی سیاسی تورکیا و گفتوگۆی ئەمریکا و ئیران و هەروەها هەڕەشەکانی ئیسرائیل و بارودوخی سوریا . لە لایەکی ترەوە پەلە قاژەی حکومەتی عێراق بۆ خۆ دەرباز کردن لەو بارودۆخەی تێی کەوتووە بە هۆی میلیشیاکانەوە و هەلبژاردنی پەرلەمانی عیراق، و نەبونی گرنتی بەشداربوونی هێزە سیاسیەکان و کێشەکانی سوننە و شیعە و سەرکردەکانیان ئەمانە هەمویان کێشەی هەستیارن کەوا ڕوودەدەن . سەرەڕای هەموو ئەمانە حکومەتی رەگەزپەرەستی عیراق شەڕی دەرونی لە گەل تاک بە تاکی خەلکی هەرێمی کوردستان دەکات و پێشێلی دەستور و بریارەکانی دادگای فیدرالی دەکات ئەویش بە بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و نە ناردنی بودجەی (تەشغیلی).
ئەم شەڕەی ئەو جارەی حکومەتی بەغدا جیاوازەلە گەل شەڕەکانی پێشوتری حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی بەغدا.پێشتر بە تانک و تۆپ و کیمیا باران و ئەنفال و ویران کردنی گوندەکان بوو بەلام ئەمجارە بە بڕینی قوتی خەلک و برسی کردنیانە کە عارەب بۆ خۆیان پەندێکیان هەیە دەلی : ( قطع الأعناق لا قطع الارزاق) واتە (مل بەرین نەك رزق بڕین) کە چی خۆیان دەستیان داوەتە ئەم کردارە ( فعلە) ٠٠٠٠ بەم جۆرە دەیانەوێت شەڕی دەرونی لە گەل گەلی کورد بکەن . خوا هەلناگرێ (ئەکرادەکانی) خۆشمان یارمەتی باشیان دەدەن وا دەزانن بە بڕینی موچە و نەهێشتنی کەیف و خۆشی خەلک و کۆمەلگای کوردی دەتوانن گۆڕانکاری لە هەلویستی خەلکی کوردستان دروست بکەن بەرامبەر حکومەتەکەیان بەڵام خەیالیان خاوە راگرتنی پێشکەوتنی کوردستان و نەهێشتنی کەیف و شادی ئێستای کؤمەلگاکەمان هەرگیز ئەو خەونەیان بۆ ناهێنیتە دی . ئەوان دەزانن پێشکەوتنی هەر کۆمەلگایەک بە خۆش گوزەرانی و کەیف خۆشی تاکەکان و کومەلەکان بەدی دێت .
حکومەتی هەرێمیش لە سالانی رابردوو و ئیستا بە هەر شێوەیەک بیت توانیوەتی ئەو خزمەتگوزاریانە دابین بکات بۆ تاک و کومەلگا بویە دەیانەویت شکستی، بێ خزمەت گوزاری خۆیان بە رێ گری لە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان دابپۆشن ، دەیانەوێت لە رێگای دروست کردنی گیروگرفتی گەورە و کۆسپ دروست کردن بۆ خەلکی هەرێم تاک بە تاکی توشی داڕمانی دەروونی بکات و تووشی کێشەی ئابوری و کۆمەلایەتی و تەنانەت تووشی کێشەی خێزانیشیان بکات ، ئەویش تەنیا بو یەک ئامانجە ( نەمانی قەوارەی یاسایی و سیاسیەکەی هەرێمە )
بەم شێوەیە دەیانەوێت تاک بە تاکی کومەلگاکەمان یاخی بکەن لە دەستەلاتی کوردی و دژی دەستەلاتیش هانیان دەدەن لە رێگای تابوری پێنجەم بۆ بەرەنگار بونەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەڵام گەلی کوردستان شوکر هؤشیارە هەرگیز ناچێتە ژێر ئەم بارەوە.
ئەم سیاسەتە بۆگەنەی حکومەتی بەغدا درێژە پێدەری هەمان سیاسەتی حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی رژێمی بەغدایە. جاران بە تۆپ و تەیارە و کوشتن و کیمیا باران کردن و خاپور کردنی گوندکان بوو کە چی ئێستا بە برسی کردن و برینی قوتی گەلەکەمان دەیانەوێت ئەنفالی سپی بکەن .
ئەوان دەزانن بە پێ ی یاسا و دەستور ناتوانن حکومەتی هەرێمی کوردستان ملکەچی فەرمانە نایاساییەکانی خۆیان بکەن بۆیە دەیانەوێت بەم رێگایە قێزەوەنە هەرێم ملکەچی داوا نارەواکانی خۆیان بکەن .
چاویان بەم پێشکەوتنەی هەرێم لە ڕووی خزمەت گوزاری وئاوەدانی و دبلوماسی و نێودەولەتیە هەڵنایی ، دەبوایە ئەوان هەرێم بکەنە نمونە بۆ سەرکەوتنی عیراق نەک بەو شێوازە بۆگەنە دژایەتی بکەن .
بەداخەوە ئەم سیاسەتە نارەوایەی بەغدا بە تەنیا لە رێگای خۆیەوە جێ بە جێ ناکرێ بەڵکو لە رێگای میدیایەکی زەبەلاح و چەندین بەناو رۆشەنبیر و قەڵەم فروش و هەندێ پارتی سیاسی ( دوکانی سیاسی) ئەم کارە قێزەوەنە جێ بە جێ دەکەن .
بەڵام شوکر بۆ خودا بە سیاسەتی حەکیمانەی جەنابی سەروک بارزانی و ریزداران جەنابی کاک نیچیرڤان بارزانی سەروکی هەرێم و کاک مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەردوکیان قوتابی دلسۆزی رێبازی بارزانی و کوردایەتین ناهێلن هەرێم لەم پلانە گلاوە نوشست بهێنێت و وەکو هەموو جار حکومەت و گەلی کوردستان دەپارێزن و کەیف و شادی و خۆشگوزەرانی بۆ خەلکی هەرێم دەگەرێننەوە .بۆیە پێویستە هاولاتیان ئیرادەیان بەهێز بێت وەکو هەردەم بەهێز بووە بەرامبەر بە پیلانی دوژمنان .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.