كوردستان دوورگه‌ی ئاشتی، سه‌قامگیری وپێكه‌وه‌ژیان
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
خۆڕسكی و مێژووی پێكه‌وه‌ژیان له نێو ناخی وبیروهزری تاكی ئه‌م كوردستانه وپێكهاته‌كانی دیكه ڕێشه‌ی داكووتاوه و ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه ئاشتیانه‌یه ته‌نها شانۆگه‌ری نییه به‌ڵكو بیركردنه‌وه وفه‌رهه‌نگێكی نه‌گۆڕ و له مێژینه‌یه بۆ بوتیانتانی ژیانێكی جوانتر ، به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، مێژووییه‌كی ده‌وله‌مه‌ندی هه‌یه بۆ فڕهنهتهوهیی و ئایین و ئایین و ئایینزاكان ، هه‌میشه وه‌ك دوورگه‌یه‌كی سه‌قامگیر و پێكه‌وه‌ژیان ناسراوه ، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می ئێستا ناوچهپڕ بووه له ئاڵؤزی و كێشه‌ی جیاكاریدا ، پاراستی ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه ئاشتیانه‌یه و مافه‌كانی پێكهاته‌كان بووه‌ته ئه‌ركێكی نیشتیمانی و سیاسی
ئاشتی وبه‌هێزی گفتوگۆ و ڕه‌زامه‌ندی له نێومان گه‌ل و مرۆڤه‌كاندا دروست ده‌بێت ، به‌هێزی سه‌ربازی و جیاكاری توندوتیژی دروست ده‌بێت ، وه‌ك چۆن ئێستا له زۆرێك له وڵاتانی ناوچه‌كه نه‌ك هه‌ر مافی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و ئایینزاكان پارێزراو نین به‌ڵكو به‌هۆی توندوتیژی و سته‌مكاری به‌رانبه‌ریان ئه‌وا سه‌دان كه‌س ڕێگه‌ی كۆچكردن و جێهێشتنی ناوچه‌كه‌یانیان كردووه ویان ڕێگه‌ی كوردستان یان گڕتۆتهبهر یانیش به‌ره‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه كۆچیان كردووه ؛ هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی كوردستان هه‌میشه رژدبوونه و جه‌ختیان له سه‌ر پاراستی ماف و ئازادییه‌كانی هه‌موو هاووڵاتیان كردۆته‌وه و به‌بێ گوێدانه شوناس و پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی و ئایینیان
به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی ، هه‌ڵگری میراتێكی مێژوویی گرانبه‌هایه بۆ داكۆكیكردن له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له كوردستان و پاراستنی مافه‌كانیان و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی و یه‌كتر قبووڵكردنیان كردۆته‌وه و هه‌میشه له سه‌نگه‌ی پێشه‌وه به‌رگریكردن بووه له ماف و ئازادییه‌كانی پێكهاته‌كان؛ ڕوانگه و دیدگای سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان بۆ ئه‌م دوورگه سه‌قامگیره ، پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و یه‌كسانیه ، هه‌ر ئه‌وه‌ش فاكته‌ری سه‌ڕه‌كی بووه له پاراستنی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
مێژوو گه‌واهیده‌ره له سهرختترین هه‌لومه‌رجه‌كاندا، كوردستان وه‌ك دوورگه‌یه‌كی ئارام و پڕ ئاشتی هه‌رده‌م پارێزه‌ری پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و ئایینزا جیاوازه‌كان بووه، به‌تایبه‌تی له‌كاتی هێرش و په‌ڵاماردانی ڕێكخراو و گروپه تیرۆریستییه‌كان باوه‌شی كوردستان كراوه بووه بۆ پشتیوانیكردن و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان به‌تایبه‌تی كریستیان و ئێزدیی و شه‌به‌ك و كاكه‌یی و هتد .. هه‌رده‌میش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كوردستان لانكه‌ی پارێزراوی ئه‌وان ده‌بێت
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی ،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌ك كاراكته‌رێكی بههێزوسیاسی و سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێزی كوردستان ،هه‌میشه وه‌ك ره‌مزی یه‌كریزی و پێكه‌وه‌ژیان هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌گه‌ڕ، له هه‌موو بۆنه و ووتارهكاندیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و راستییه كردۆته‌وه ، كوردستان هی هه‌مووانه و ده‌بێت ماف وئازادییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی وئایینی و ئایینزاكان پارێزراوه بێت ؛هه‌میشه داوای كردووه فه‌رهه‌نگی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌یی زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت و هه‌موو جۆره جیاكارییه‌ك ڕه‌تبكرێته‌وه
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ، گرنگیدانی مه‌سروور بارزانی،سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان بۆ پرۆژه‌ی بوژاندنه‌وه وپاراستنی شوێنه ئایینه‌كان ، ئاماژه و جه‌ختكردنه‌وه‌یه له سه‌ر بنه‌ماكانی یه‌كسانی ، ئه‌و هه‌نگاوی كرده‌یی گڕتۆتهبهر بۆ بووژاندنه‌وه و پاراستنی شوێنه ئایینه‌كان ،به‌تایبه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كلیسا و شوێنه ئایین وئایینزاكان ؛ ئه‌وه‌ش په‌یامێكی به‌هێزن بۆ هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی وئایینهكان كه هه‌رده‌م حكوومه‌تی كوردستان پشتیوانیان ده‌كات و دڵنییایان ده‌كاته‌وه له پاراستنی ماف و بوونیان ؛ هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی هاوكاریكردنی كه‌سوكاری قوربانیانی ئیزدی و رزگاربووانی ده‌ستی داعش و پیشتیوانیكردنی یان له هه‌موو روویكه‌وه هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانه كوردستانه بۆ خزمه‌تكردنی پێكهاته‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان
له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی وئایینهكان وه‌ك هاووڵاتیانی كوردستان له نێو دامه‌زراوه حكوومییه‌كان نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌یان به‌تایبه‌تی له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان و دامه‌زراوه حكوومییه‌كاندا ،به‌مه‌ش ده‌نگیان ده‌گاته ناوه‌نده‌كانی بڕیار ؛هه‌روه‌ها حكوومه‌تی كوردستانیش بودجه و پشتیوانی خۆی پێشكه‌ش به نۆژه‌نكردنه‌وه و پاراستنی په‌رستگا و شوێنه ئایینه‌كانی پێكهاته جیاوازه‌كان دابینكردووه ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌ڕێزگرتن له ئازادییه ئاینییه‌كان ، بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی و ڕۆشتبیریی په‌ره‌پێداوه
به پێچه‌وانه‌ی كوردستان وره‌وشی ئارام و ئاشتی وپێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی وئایینهكان ، كهنموونهیهكی دیاره له ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، له‌ناوچه‌كه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ،پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و ئایینزاكان ڕووبه‌ڕووی پێشێڵكاری گه‌وره بوونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش وایكردووه ، كریستیانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو عێراق یان به‌ره‌و كوردستان یانیش به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچ بكه‌ن ،چونكه ڕووبه‌ڕووی كوشتن و ڕفاندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن بوونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش بۆ نه‌بوونی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌و ناوچانه و گڕنگیدانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بۆ ئه‌و پێكهاته دهگةڕێتهوه ،چونكه له‌ماوه‌كانی رابردوو ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵ و سامانیان گیراوه ؛ به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوو بینیمان كه چ پێشێڵكاری به‌رامبه‌ر به ئێزدی و شه‌به‌ك وكاكهكییهكان له‌لایه‌ن گروپه تیرۆریستیه‌كان و و میلیشیا له یاسا ده‌رچووه‌كان