Site icon زێ بادینان

كەسایەتی بەهێزی سەرۆك بارزانی بۆ پێگە و ئایندەی دۆزی كورد..


رێبوار حەمەلاو شوانی


سەرۆك مسعود بارزانی ، خاوەن پێشینەیەكی بەرخودان و تێكۆشانی پرشانازی و سەروەرییە لە فیداكاری و داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی كورد وكوردستان بە شێوەیەكی گشتی و كە وەك میراتێكی گرانبەها لە باب و باپیرانی وەك زنجیرەیەك تا بە ئێستا درێژەی هەیە ، یەكێك لە كەسایەتییە هەر بەهێزەكانی لە رووی ستراتیژی سەربازی، سیاسی و دیپلۆماسی لە سەر ئاستی كوردستان، عێراق، ناوچەكە و نێودەوڵەتی ، زیاتر لە نیو سەدە خەباتی بێوچان و دڵسۆزانەی بۆ نەتەوەكەی ئەنجامداوە و بێ وچان وەك پێشمەرگەیەكی ماندوونەنناس كە گەورەترین شانازییە لاییە بەرێزیان هەرگیز خەباتی كردووە ، بۆ سەربڵندی و ئازادی و سەربەستی نەتەوەكەی و لە پێناو ئاشتی و كۆتایی هێنان بە جەنگ .
لە مێژووی زیاتر لە نیو سەدە خەباتی پێشمەرگایەتی، سیاسی و دیپلۆماسی بەردەوام و بە بێ‌ پشوودان ، سەرۆك بارزانی رۆڵی گرنگی لە داكۆكیكردن بۆ دۆزی كورد وكوردستان بینیووە و دەبینێت و هەرگیز لە سەختترین بارودۆخەكاندا سازشی لەسەر بچووكترین مافەرەواكانی گەلی كورد لەگەڵ ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق نەكردووە، لە رابردوو و لە مێژووی دوای رووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراقیش بەتایبەت لە دوای 2003 سەرۆك بارزانی هەوڵەكانی لە چوار چێوەی چەسپاندنی مافەنەتەوەییەكان ، خاك و ماددەی 140ی دەستوور و وەڕگرتنی مافی پێشمەرگە و شەهید و تاوانەكانی جینۆساید و ئەنفال بووە وەك ناساندنی بەتاوانێكی گەورە لە لایەن رژێمەكانی عێراقەوە لە رابردوو.
سەرۆك بارزانی لەماوەی 20 ساڵی رابردوو ، لە عێراقی نوێی گشت هەوڵەكانی لەو پێناوە بووە تاكو لە سەر بنەمای هاوبەشی ، سازان و هاوسەنگی و فیدراڵی زێهنیەتی دەسەڵاتدارانی عێراق بە ئاڕاستەی جێبەجێكردنی دۆسییە و بابەتەگرنگەكانی وەك ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی ، ئینجا یاسایی نەوت و غاز و پێشمەرگە بە رۆحییەتێكی ئاشتیخوازانە و لێكتێگەیشتن و ئاشتیانە ئەو مافەرەوایانە بەدەست بێنێت و پارێزگاریشی لێبكات ،بەرگریكردن لە بڕیارە چارەنووسسازەكان و گەڕانەوە بۆ هێز و ڕا و ویستی گەل، گشت ئەم مەسەلانە بە تایبەتی ئاماژەن بە ئاسایشی نەتەوەیی،نیشتیمانی ئەوەش دەرخەری ئەو راستییانەن كە بارزانی هەردەم لە خزمەت بەرژوەندییە باڵاكانی نەتەوە و نیشتیمانەكەی بووە و لەهەمان كاتیشدا رۆڵ و تێكۆشانی بۆ بونیاتنانی عێراقێكی دیموكراسی و فیدراڵی و دەستووری و هاوبەشی بووە لە پێناو سڕینەوەی زێهنیەتی خۆسەپاندن و دیكتاتۆری و ئەگەر پێداگری بەرێزیان نەبووایە ، دیار نەبوو عێراق بە چ ئاقارێكی مەترسیدار و نادیار بڕوشتایە.
ناكرێت ئاماژە بەو راستیانە و پێشكەوتن و دیموكراسیەت و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و ئازادییەكانی هەرێمی كوردستان نەكەین كە ، پێش 33 ساڵ سەرۆك بارزانی هەوێن و پشتیوانی بوو تا ئەمڕۆ قەوارەی هەرێمی كوردستان وەك ئەستێرەیەكی گەش لە سەر ئاستی ناوچەكە وجیهان ببێتە ئەستێرەیەكی گەش لە رووی ئازادی ، دیموكراسی و هەمووان خوازیاری پەیوەندی و بەرژوەندی هاوبەش بن لەگەڵ گەلی كورد ـ ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان لە رووی دیموكراسی ، ئازادی بەیان و رۆژنامە وانی و مافەكانی مرۆڤ و یەكترقبووڵكردن و پێكەوە ژیانی هەموو ئایین و ئایینزاكان نموونەیەكی جوانە لە ناوچەكە دا . سەرۆك بارزانی بە ئەندازیاری یەكبوونی نێوماڵی كورد هەژمار دەكرێت، بە تایبەتی دوای ڕاپەڕین و هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتەكان و ڕێككەوتنە سیاسییەكان. چونكە بڕوای بەوە بوو كە تەنیا یەك حزب ناتوانێت لەم قۆناغە هەستیارەدا خزمەت بكات لەپێناو بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، ئەگەر هاوكاری و هاوپەیمانیی ستراتیژی نەبێت لەگەڵ هێزە سەرەكییەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان و عێراق كە ڕۆڵیان لەم مەسەلەیەدا هەیە.
هەروەها لە رووی كۆمەڵایەتی و بوارەگرنگەكانی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانیی، ئابووری و گشت بوارەكانی دیكەوە ،بەتایبەت بە چاوێكی باوكانە و بە پربایەخ و گرنگەوە ئاگاداری ژیانی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفاڵكراوان بووە لە نزیكەوە چاودێری و وردبینی بۆ كردووە ، هەروەها لەرووی سیاسی و دیپلۆماسی و چاودێری كردنیان بۆ زیاتر بەهێزكردنی پێگەی كورد لە ناوچەكە و جیهان دا ، دەتوانین ئاماژە بەو راستییە بكەین كە ، هەموو ئەم جموجووڵە دیپلۆماسییانەی ئێستای بەڕێزان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەو بنەما ئابوورییانەیە كە كاریان لەسەر دەكرێت لە ئاسایشی دیپلۆماسییەتی وزە كە خۆی لە نەوت و گاز و گەشەپێدانی مرۆیی دەبینێتەوە. هەرێمی كوردستان بووە بە نموونەیەكی دیموكراسی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، كە ئایندەیەكی گەش چاوەروانی ئەم قەوارەیە دەكات بەتایبەت لەرووی پارێزگاریكردنی لە هەڕەشە و مەترسییەكانی دەوروبەری .

ئەوەی هەمیشە ئەوڵەویەت و گرنگە بووە لایی سەرۆك بارزانی لەم قۆناغەی ئێستادا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیتشیمانییە ،كە بارزانی وەك پێشمەرگەیەكی تێكۆشەرو فیداكاری لە پەروەردەی قوتابخانەی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر ژیرانە كاردەكات و شانازی بەوە دەكات كە لە خەباتی شۆڕشگێڕی و سیاسی و بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەی كورد بۆ گەیاندنی كورد بە ئارمانج و كەناڕی دڵنییایی و سەقامگیری .

Exit mobile version