Site icon زێ بادینان

لەیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان

ئەسرین عاسی شوانی

دوای داپڵۆسین و جینۆسایدو ئەنفال و کیمیا باران دوای دەیان تاقیکردنەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ سەرکوتکردنی کورد و ئیفلیجکردنی شۆڕشی کوردایەتی هەموو ڕێگایەکی تاقی کردەوە ڕاستیان ووتوە کە جام پڕ بوو لێی دەڕژێت بۆیە لە ئازاری ساڵی 1991 گەلی کورد ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە سەرجەم شارو شاروچکەکانی کوردستان دەست پێ کردو لە ماوەیەکی کەم دا پۆخڵەواتی ڕژێمیان ڕاماڵی و کوردستانیانلە پۆستاڵ ڕەشەکان پاککردەوە بە کەرکوکی دڵی کوردستانیشەوە،بۆیە ئەمڕۆ لەم یادە پیرۆزەدا سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدە سەربەرزەکانی کوردستان دادەنوێنم داوا لە دەسەڵات دارانی حکومەتی هەرێم دەکەم و دەڵێم ئەگەر بە هاوکاری خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان نەبوایە ئەو مێژوە تۆمار نەدەکرا بۆیە با ئاوڕێک لە ڕابردویان بدەنەوەو گرنگی خەڵکەکەی خۆیان بزانن.

Exit mobile version