Site icon زێ بادینان

ماراسۆنی سەرۆک کۆمار

ئەسرین شوانی

هەرچەندە عەرەبە چاوڕەشەکانمان لەو ڕاستیەش گەیشتون کە پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە وەک چۆن سەرۆک وەزیران پشکی شیعەیەو سەرۆکی پەرلەمان پشکی سونەیە،بەهەمان شێوەش بەپێی تەوافقیش سەرۆکایەتی کۆمار پشکی کوردەو مافی عەرەبەکانی بەسەرەوە نەماوە،کەچی دەبینین نامنافقی ئەم برا چاوڕەشانەمان لەوەدایە ئەوەشمان پێ ڕانابینن و لە هەوڵی ئەوەدان بەڕەکە بە یەکجاری لەژێر پێی کورد دەربهێنن و هەر سێ سەرۆکایەتیەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، جا تۆخوا برایەتی وا دەبێ،بەشی خۆم بۆ خۆم، هی تۆش ئەخۆم.
ئەگەر نیازێکی واتان هەیە بگەڕێنەوە بۆ مەرجەعیەتی هەولێر و پرس و ڕایەک بکەن ئەوجا لە گۆماوی خەیاڵی خۆتان مەلەبکەن ،گەر نا دواجار لە ئاوی لێڵ دەخنکێن.

Exit mobile version