هەرێمی کوردستان پێشەنگی دیمەنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


رێبوار حەمەلاو شوانى
سیما ودیمەنى گەلى کورد لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست گەواهیدەرى قۆناغێکى گرینگە کە نەتەوەیەکى گرنگ وکاریگەرە لە گۆڕانکارییە جیۆسیاسییە ناوچەیی و نێوەدەڵەتییەکاندا ، ئەمەش دەخوازێت وەک زەروورەتێک گشت هێزولایەنە کوردییەکان بە ستراتیژى نەتەوەیی خۆیان دا بچنەوە لە پێشەنگى ئەم گۆڕانکارییەکاندا ، هەرێمى کوردستان وەک بەتوانانترین ئەکتەر دەدەکەوێت بۆ بەڕێوەبردنى ئەم ساختەوەختە مێژووییە و ڕێکخستنەوەى سیماودیمەنى گەلى کورد وپەرەپێدانى ڕێبازێکى هەمەلایەنە کە جیاوازییەکانى هەر چوارپارچەى کوردستان لەخۆبگرێت و سەرمایە گوزارى لە خاڵە بەهێزەکانیش بکات وەک ئەرک وبەرپرسیاریەتییەکى مێژووی و نەتەوەیی و نیشتیمانى
بەدڵنییاییەوە هەنگاوە سیاسى و دیپلۆماسییەکانى سەرکردایەتی سیاسى کورد بە ڕابەرایەتى بارزانى بەڕوونى ئاماژە بەوە دەکەن ، هەرێمى کوردستان بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونى سیاسى و شەرعییەتى جەماوەرى و پەیوەندییە ناوچەی و نێودەوڵەتییەکان و تواناى دانانى ڕێگاى راستەقینە بۆ گفتوگۆ و لە نێوان گشت هێزولایەنە کوردییەکان بەرەو ڕۆڵێکى ناوەندێکى کێشکردنى نەتەوەیی هەنگاو دەنێت ،ئەویش لەپێناو یەکریزى کورد ، بەتایبەتى ئەم ڕێبازە لە پێناو چارەسەرى پرسى کورد لە ناوچەیەکى پڕ ئاڵۆز وتایبەت بە گەلى کورد لە ئێران ،سووریا و تورکیا بەدیاریکراوە ، لە پێناو ڕێگریکردن لە دابەشبوون وپەرتەوازەیی کورد بەرانبەر ئاستەنگە هاوبەشەکاندا ببنە هێزێکى ستراتیژى
جیا لەمێژووى بانگهێشت و کۆبوونەوەکانى رابردوو ، کە بارزانى و هەرێمى کوردستان ڕۆڵى گرێنگ و مێژووییان بۆ لەیەکتر نزیکردنەوەى هێزولایەنە کوردییەکانى هەر چوارپارچەى کوردستانداوە ، ئەمجارەشیان لە چوارچێوەى کۆڕبەندى مێپس لە شارى دهۆک جارێکى تر هەرێمى کوردستان لە چوارچێوى دیدگایەکى سیستماتیکدا کەشوهەوایەکى بە ئامانجى دروستکردنى ژینگەیەى سیاسى یەکریزى و تەبایی بۆ کوردانى هەموو پارچەى کوردستان دروستکرد و بەکردەوە و بەو پێیەى سەرکەوتووانە توانى نوێنەرایەتى بزاڤى سیاسى کورد لە هەر چوارپارچەى کوردستان لە ناویەک ڕەشماڵدا کۆبکاتەوە ، لەکاتێکدا ناوچەکە بەدەست چەندین بژاردە و ئاڵۆزى و نێوان ئەکتەرە ناوخۆیی و ناوچەییەکانەوە دەناڵێنێت
بۆیە دەتوانین بڵێن ، کۆڕبەندى مێپس ، تەنیا ڕووداوێکى پرۆتۆکۆڵى نەبوو؛ بەڵکو سەکۆیەکى ڕاستەقینە بوو بۆ سەر لەنوێ بونیانتانەوەى متمانە و گەڕاندنەوەى گفتوگرى نێوان کوردانى هەرچوارپارتى کوردستان و پەرەپێدانى زەمینەى سیاسى هاوبەش ، بەتایبەتى لەگفتوگۆکاندا باسى چەندین پرسى هەستیار بۆ داهاتووى کوردوکوردستان لە رۆژئاڤاى کوردستان و ئینجا پێگەى جیۆسیاسى کورد لە تورکیا و ئێران و هەموو ئەو ئاستەنگانەى لە ناوچەکەدا ، ئامادەبوونى هێزولایەنە سیاسییە کوردانە ئاماژەیە خواستى دڵسۆزانە و هەماهەنگى نیشتیمانى تا بە فورمولێکى پێگەیشتووتر لەگەڵ پێشهاتە نوێیەکانى ناوچەکەدا بگونجێت ، بەتایبەتى یەکگرتوویی هێزە کوردییەکان کە ساڵانێکى زۆرە بەدەستەوە دەناڵێنێن و بەو هۆیەوە رووبەڕووى فشارى زۆرى سەربازى سیاسى لەناوچەکە بوونەتەوە و سیمایەکى نەتەوەیی بە توانایی هەرێمى کوردستان وسەرکردایەتیەکى بەخشى بۆ بەڕێوەبردنى پەیوەندییە هاوسەنگەکان لەگەڵ هێزە کوردییەکان و کارکردن بۆ پتەوکردنى پەویەندییە نەتەوەییەکان بە بێ ئەوەى رابکێشڕێنە ناو ڕووبەڕ,وبوونەوە ناوەچیی کە دەتوانێت زیان بە بەرژوەندییە گشتییەکانى کورد بگەێنێت ؛ ئەمەش بۆ پەرەسەندنى ئەم باوەرییە دەگەڕێتەوە کە یەکریزى کورد زەروورەتێکى نیشتیمانییە بۆ هەرێمى کوردستان کە خاوەن ئەزموون و دانپێداندانى ناوچەیی و نێودەوڵەتیی هەیە بۆ ئەوەى لەم کاتەدا ڕۆڵى پێشەنگى بگێرێت ،
ئەم گفتوگۆ وبەشداریکردنە هەروا کارێک وبابەتێکى ئاسان و زوو تێپەڕ نییە ، بەڵکو ئاماژەیە بۆ پێگەیشتن و هوشیاریی نەتەوەیی کورد و پەرەسەندنى ئامادەیی بۆ پشتیوانیکردن لە هەردەستپێشخەرییەک بۆ چارەسەرى و تەبایی کورد و دوورکەوتنەوە لە دابەشبوونە مێژووییانەى کە دەیان ساڵە زیانى بە بزاڤى نەتەوەیی کورد گەیاندووە، بۆیە کاتێک لێکتێگەیشتن و بەرژوەندییە نەتەوەییەکان و تەبایی لەسەروى هەموو بابەتێکى دیکە بێت گەیشتن بە ئامانجەکان خێراتر دەبێت
لە ئاستێکى ستراتیژیدا دەتوانین بڵێن ، ئەمڕۆ هەرێمى کوردستان لە قەوارەیەکى سیاسى ناخۆییەوە دەگۆڕێت بۆ ئەکتەرێکى نیشتیمانى کاریگەر کە تواناى داڕشتنى دەستپێشخەرى و وەرگرتنى ئەو ڕۆڵە هەمانهەنگییەى هەیە کە کورد لەمێژە پێوستى پێی هەیە ، بەتایبەتى گوتارێکى نوێ کەهاوسەنگى ئاوات و ئامانجە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکان لەگەڵ پێشهات وگۆڕانکارییەناوچەییەکان بگونجێت و وەک یاریزانێکى بەرپرسیار و کاریگەرانە رووبەڕووى ئاستەنگەکان ببێتەوە و بەتایبەتى قۆناغى ئێستاى یەکریزى کورد بە تێگەیشتوویی کە تیایدا سەرکردایەتى سیاسى هەرێمى کوردستان پێشڕەوایەتى بزاڤى نەتەوەیی و یەکخستنى هەوڵەکان و داڕشتنى داهاتوویی کورد لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات ، بەشێوەیەک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ خەباتى نەتەوەی کورد و خواستە دادپەوەرییەکانیان بۆ ئازادى وکەرامەت و بەدیهێنانى مافەرەواکانى گەلى کورد

Leave A Reply