Site icon زێ بادینان

پاسێک وەرگەڕا و ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە ناوچەی ئەمازۆنی پیرۆ،لایەنی كەم ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لەسەر ڕێگایەکی خێرا لە چیای ئاندێز لە ناوچەی ئەمازۆنی پیرۆ، لانیکەم ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا.

دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە، بەهۆی تیژڕەوی، شۆفێری پاسە دوو قاتەکە كۆنتڕۆلی لەدەست داوە وهەڵدێراوە و کەووتوەتە ناو دۆڵێکەوە.

هەروەها دەشڵێن، جگە لە گیانلەدەستدانی ١٨ کەس، ٤٨ سەرنشینی دیکەش لە ڕووداوەکەدا بریندار بوون.

تیمەكانی فریاكەوتن دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و بریندارەكان ڕەواەی نەخۆشخانە كراون.    

Exit mobile version