خورشید ئەحمەد ماندیانەیی
کاتێک شۆڕەش بە دژی شا کرا وە ڕژێمی شا لەناوبردرا، ئایەتولا خومەینی ویستی ئەوەی هەبوو کەوا ڕێژەیی شیعەکان دەبێت زیاد بکرێت لە ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست وە دەبێت شیعەکان لە ژێر یەک سێبەر کۆببنەوە، ئەمە ستراتیژە گەورەکەیە کەوا هەم ئێران بەرەو بەهێزی دەبات وە هەم هاوکاریشە کەوا ئێران بتوانێت ناکۆکی نێوان شیعەکان کەم بکاتەوە، هیلالی شیعە یەکێکە لە ستراتیژە بالایەکانی ئێران لە دوای ئازادکرنی عێراق لەلایان ئەمریکاوە وە لەناوبردنی ڕژێمی بەعس، چونکە ئیران ویستی ئەوەی لا پەیدابوو کەوا عێراق و سوریا و لوبنان پێکەوە ببەستێتەوە بەمەبەستی ئەوەی کەوا مەترسیەکان لەسەر ئیسڕائیل زۆرتر بکات وە لە لایێکی تریش خۆی بکاتە هێزێکی سوپەری لە دەڤەرەکەدا.
هەمیشە ئیسڕائیل و ئەمریکا و وەلاتانی کەنداوی ئەم پڕۆژەی هیلالی شیعەیان بە مەترسی داناوە بۆ سەر ئاسایشی خۆیان، بۆیە هەمیشە ویستیانە کەوا بەهەموو شێوەیێک هەول بدەن بۆ سنووردار کردن یان لەناوبردنی ئەم پڕۆژەیە ستراتیژیە، پسیارەکە لێرەوە دەست پێدەکات ئایا ئەم گرژی و ئالۆزی و شەڕانەیی نێوان ئێران و ئیسڕائیل دەبنە هۆی ئەوەی کەوا دەستهەلاتی ئێران بە دوایی کۆتایی پێ بێت وە ڕژێم کۆتایی پێ بێت وە پڕۆژەی هیلالی شیعەش ڕوو لە ئاوا بوون دەکات؟ یاخود نەخێر ئەم جەنگە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێران وە ئێران دووبارە خۆی بەهێز دەکاتەوە لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست وە پڕۆژە ستراتیژیەکەی هیلالی شیعە بە ئامانج دەگەیێنێتەوە ؟
چارەنووسی شەڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل تا ڕادەیێک نادیارە، بۆیە بە ڕایی من وەلامی پسیارەکەمانی پەیوەستە بە چارەنووسی شەڕەکە، گەر شەڕەکە لە بەرژەوەندی ئیسڕائیل یەکلای ببێتەوە ئەوا پڕۆژەکە ڕوو لە ئاوابوون و شکەست دەکات، بەلام بە پێچەوانەوە گەر شەڕەکە لە بەرژەوەندی ئێران یەکلای ببێتەوە ئەوا بە ئەستەم وەلاتێک لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەمینێت نەکەوێتە ناو نەخشەی هیلالی شیعی و بە شیعیزم نەکرێت، بۆیە ئەم شەڕەی نێوان ( ئێران و ئیسڕائیل) شەڕێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ پڕۆژە ستراتیژە گەورەکەی ئێران کەوا هیلالی شیعی یە . لە ئێستا دا ئیسڕائیل و ولاتانی ڕۆژئاوا خەریکی ئەوەن کەوا پڕۆژەی ئەبراهم پەرەی پێ بدەن بۆ ئەوەی وەک بەرپەرچدانەوەیێک بێت لەبەرامبەر پڕۆژەی هیلالی شیعە، کەوا دەبێت چاوەڕێ بکەین ئاخۆ لە مەیدانی ناکۆکیەکانی نێوان هەردوو لا چ پڕۆژەیێک سەردکەوێت .
کاریگەری شەڕی ( ئێران – ئیسڕائیل) لەسەر پڕۆژەی ستراتیژی هیلالی شیعە .

