ئارام شێرکۆ -کەرکووک:
شاری کەرکووک یەکێکە لە پارێزگا دیار و بەرچاوەکانی عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا پێکهاتەو و دانیشتوانەکەی گرفت و کەم و کوڕی و بێ خزمەت گوزاری بەرۆکیانی گرتووە و وەک پیویستی نەگەیشتووە بۆ وەلاتییان.
دکتۆر شاسوار عەلی باوەیی،جێگری بەرێوبەری گشتی تەندروستی کەرکووک لەلێدوانێکی تایبەتدا ڕاگەیاند، لەئێستادا کەرکووک کێشەی کەمی نەخۆشخانە و نەبوونی قەرە وێڵەی نەخۆشی هەیە و دخواز کەین بۆ بیتە چارەسەرکرن.
جەختیشی کردەوە، کە لەئێستادا بەپێی ستادەری جیهانی کەرکووک بۆ دانیشتوانی و پێکهاتەکانی سێکتەری تەندروستی پێویستی بەزیاتر لە 3500قەرەوێڵەی تەندروستیە، کە پێوەرەجیهانییەکان وای دەست نیشان کردووە لەبەرامبەر هەر 1000هاوڵاتیەک لەپارێزگاکە پێویستە 2.5قەڕوێڵە دابین بکرێت.
ئەوەیشی خستەڕوو، کە لەئێستا کەرکووک نزیکەی دوو ملێون دانیشتووی هەیە و ئەمەش بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان پێویستی بە 5هەزار قەرەوێڵەی نەخۆشە، بەڵام ئێستا تەنها کەمتر لە 1500قەرەوێڵەی هەیە و ئەمەش گرفتی بۆدانیشتووانی شارەکە و نەخۆشەکان دروست کردووە چونکە رۆژانە لەفریاکەوتنی یەک نەخۆشخانە لەماوەی 24کاتژمێر زیاتر لە800نەخۆش سەردانیان کردووە، کەئەمەش لەهیچ پێوەرێکی تەندروستی جیهانی جێگای نابێتەوە چونکە نە دکتۆرەکان و نە یاریدەدەری دکتۆر و نەپەرستارەکانیش ناتوانن وەکو پێویست خزمەتی نەخۆشەکان بکەن و چارەوسەری تەواویان بۆ بکەن.
دکتۆر شاسوار ئەوەیشی گووت: “ئەو پێوەرەی من باسی دەکەم پێوەرێکی جیهانیە و هاوشێوەی وڵاتانی لوبنان و ئوردن باس دەکەم ئەگەر بێت و باسی پێشکەوتن و سێکتەری تەندروستی بکەم هاوشێوەی وڵاتی سوید و کەندا بەهیچ شێوەیەک بەراورد ناکرێت و بڕواش ناکەن ئێمە لەدۆخێکی چەند خراپ داین لە بواری بەرێوەبردنی تەندروستی، ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت، کە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی کەرکووک و سەرجەم پێکهاتەکانی پێویستیمان بە 8نەخۆشخانەی هاوشێوەی نەخۆشخانەی ئازادی هەیە”.
ئەمە هەموو پیویستە بیتە کرن بۆ کەرکوک و ناوچە گرنگە و تایبەت بۆ کەرتی ساخلەمی کەمتەرخمی هەیە و دخوازین ئەم کیشانە چارەسەر بکەن بۆ خەلکەکە.