زێ بادنیان:
ساڵی ڕابردوو دەیان سکاڵا لەلایهن پیاوانەوە بەرامبەر بە ئافرەتان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان تۆمارکراوە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی سۆران، بە زێ بادنیان:” بەهۆی توندوتیژییەوە دەیان حاڵەتی سکاڵای پیاوان بەرامبەر بە ئافرەتان و خێزانەکانیان تۆمارکراوە.”
مقدەم بژار مستەفا سلێمان، ئاشکراشی کرد:” لە ماوەی ساڵی ڕابردوو لە سنووری نووسینگەی سۆران 19 سکاڵا و لە قەزای چۆمان چوار سکاڵا تۆمارکراون، بەگشتی لە سنووری هەردوو قەزا 23 حاڵەت لە لایەن پیاوانەوە تۆمار کراون بەرامبەر بە خێزانەکانیان و سکاڵاکانیش هەمە جۆر بوونه بە دیاریکراوی چوونە دەرە و ناپاکی و چەند جۆرێکی دیکە بوونه.”
هەر وەکوو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی سۆران ئاشکراشی دەکات دەکرێت حاڵەتەکان زۆر لەوە زیاتر بووبن، بەڵام ئامادەنەبوونە سکاڵا تۆمار بکەن.”

