هشیار شکاک خورشید
دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردوو مسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بانگێشت نامەیەکی ئاراستەی باڵیۆز و نوێنەران و دیبلۆماتەکانی وڵاتی جیهان کرد ، تاوەکۆ بەشداری لە بۆنە و ئاهەنگەکانی ئادار و نەۆروز لە هەرێمی کوردستان بکەن ، دوای پەسەند کردنی ئەم بانگێشتنامەیە ئێوارەی ئەمروو باڵیۆزی چڵ وڵات و نوێنەری هەشتاو سێ وڵاتی جیهان گەشتنە فرۆکە خانە ھەولێر بە چەپکە نێرگز پێشوازی کرا ، دواتر لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراواندا لەگەل (سەرۆک بارزانی) باسیان لە کێشە و ئالنگاریەکانی ئێستای کوردستان و عێراق وجیهان کرد ، گشتیان هاورا بوون دەبێت بابەتە هەنۆکیەکان چارەسەر بکرێن ، بە تایبەتی لە نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵبژاردن دەبێت لەم ساڵدا ئەنجام بدرێت ، جێگای تێرامانە بە درێژایی ماوەی رابردوو هەنگاوەکانی مسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەمیشە جێگای ئومێد بووە بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی هەرێمی کوردستان لە ئاست ولاتانی جیهاندا ، لە سایەی جەنابیانە ئێستا هەرێمی کوردستان چووتە قوناغێکی نۆێی پێشکەوتووی سیاسی و دیبلۆماسی و ئابوری و ئاوەدانییەوە ، بەردەوام هەولی داوە هەرێمی کوردستان ببێتە مەلبەندێکی گرنگی ئابوری و سیاسی و بارزگانی گەورە تاوەکۆ بە هۆیەوە ببێتە جێگای سەرنجی ولاتانی جیهان ، ئەمجارەش m داب و نەریت و کلتۆر و بوونە و یادەکانی کوردی بەدەرفەت زانییوە تاوەکۆ ولاتانی جیهان پێی ئاشنا بکات ،ئاشکرایە لە هەرێمی کوردستان هەر رۆژێک تایبەتکراوە بە بوونە و یادێک ، سالانە لەو رۆژانەدا چالاکی و رێورسمی تایبەت دەکرێت ، بەلام ئەم ساڵ جیاواز لە سالانی رابردوو بە بەرنامەیەکی تایبەتی مسرور بارزانی هەول دراوە لەم سالدا بوونەکان بە ئامادەبوونی باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتی جیهان ئەنجام بدرێت تاوەکۆ پێیان شاد بکات ، پیشانیان بدەن کە ئەم گەلە خاوەن داب و نەریت و کلتۆر و بوونە و یاد و عادەت و تەقالیدی خۆیانن ، سالانە بە شێوازی جیاواز یادەکانیان زیندوو دەکەنەوە ، گرنگی زیاتری پێدەدەن تاوەکۆ لای نەوەکانی داهاتوو نەمرن و جیهان بە گرنگییەوە باسی لێوەی بکات ، بەهۆیەوە لای هەموو ولاتان بناسرێت .

