یه‌ك هه‌ڵوێستی كورد له ده‌ووری سه‌رۆك بارزانی
عرفان عزیز
دوای ده‌ستپێشخه‌ری گرنگی سه‌رۆك بارزانی، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، و ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی قامشلۆ، كه دواجار ئیستا كورد له رۆژئاوای كوردستان به‌یه‌ك پاكێج له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سوریا گفتووگۆ ده‌كه‌ن. ئێستاش له باشووری كوردستان دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، جۆرێك له دووركه‌وتنه له‌نێوان لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی هەبوو ، دواجار سه‌رۆك بارزانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو حزبی كۆكرده‌وه و دووباره به‌رنامه و ستراتیژیه‌تی داهاتووی كوردستان، بۆ یه‌كده‌ستی و یه‌ك هه‌ڵوێستی كرده‌وه به‌رنامه‌ی هه‌ر دوو حزب، و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بریاردراوه كه په‌رله‌مان له‌م مانگه‌دا كارابكرێته‌وه و گفتووگۆكان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تیش له‌نێوان هه‌ردوو حزب ده‌ستپێبكاته‌وه. هه‌ركاتێك سه‌رۆك بارزانی حزبه‌كان كۆبكاته‌وه كوردستان ده‌چێته قۆناغی گرنگ و ده‌سكه‌وتی زیاتر به‌ده‌ستدێت.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه حزبه‌كان بزانن، ئایدیای سه‌رۆك بارزانی زۆر گه‌وره‌تره له بیركردنه‌وه‌یه‌كی حزبی و تێروانینی سه‌رۆك بۆ گۆرانكاری ناوچه‌كه ده‌بێت زۆر به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت. كاتی خۆشی چوه به‌غدا و له‌گه‌ل هێزه سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی كرد، هه‌مووانی ئاگاداركرده‌وه له‌تێوه‌گلانی عێراق له‌شه‌ری ناوچه‌كه، لایه‌نه عێراقییه‌كان ئه‌مه‌یان به‌هه‌ند وه‌رگرت و عێراق دووربوو له‌شه‌ری خوێناوی ناوچه‌كه. ئێستاش له هه‌رێمی كوردستان كه رووبه‌رووی ئاڵەنگاری زۆر گه‌وره بوه‌ته‌وه له پێكنه‌هێنانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و شه‌ری دیاری نه‌كراوی ناوچه‌كه، زۆر گرنگه ده‌رچه‌یه‌ك هه‌بێت تا ئه‌م قه‌یرانانه كوردستان نه‌خاته گێژاوێكی نادیاره‌وه. باشترین ده‌رفه‌ته حزبه‌كان رێنمایی و هه‌ڵویست و ئامۆژگاری سه‌رۆك بارزانی بكه‌نه ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی لەم قه‌یرانه تیپه‌رین.
سه‌رۆك بارزانی، جیا له‌وه‌ی كه مه‌رجه‌ع ڕێبه‌ری كوردانه، له‌هه‌مان كاتدا تێروانین و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی بۆ ناوچه‌كه وایكردووه، كه ئاشتی به‌رقه‌راربێت، به‌تایبه‌ت له‌پرسی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا بینیمان، كه چ هه‌وڵ و ماندووبونێكی له‌وپێناوه ناوه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رێزی تایبه‌تی بۆ سه‌رۆك بارزانی هه‌یه، و پیی وایه بۆچون و تێوراننی سه‌رۆك بارزانی بۆ ناوچه‌كه گرنگه، كاتێكیش كه دێته كوردستان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران خۆی ده‌ڵێت: “هه‌رێمێكی كوردستان كه سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نداریه‌تی بكات بۆ ده‌بێت كێشه‌مان له‌گه‌لیان هه‌بێت هه‌م به‌بیركردنه‌وه هه‌م به‌پێی مێژوو بارزانی خاوه‌نی پێگه‌و هزره له ناوچه‌كه”. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه كاتێك حیكمه‌ت و دانایی سه‌رۆك بارزانی له‌لای ده‌وله‌تانی جیهان و دراوسێكان رێزلێگیراو پشتیوانی لێبكرێت، بۆ ده‌بێت ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ حزبه‌كانی باشووری كوردستان نه‌قۆزرێته‌وه و هه‌ولبدرێت له‌چوار چێوه‌ی پیشنیاری سه‌رۆك ستراتیژیه‌تی داهاتووی كوردستان دیاری بكرێت.
شتێك زۆر گرنگه حزبه كوردستانییه‌كان بیزانن، شه‌ری راگه‌یاندن و هه‌ڵمه‌تی شكاندنی یه‌كتر و به‌كارهێنانی زمانی زبر و پۆپۆلیستیانه، بابه‌ت گەلێکی كاتین و خه‌ریكه ئه‌و مۆدێله له‌جیهان پشتی تێده‌كرێت، چونكه دواجار ده‌رچه‌ی گفتووگۆ سیاسی داده‌خات. باشووری كوردستان ماوه‌ی 15 ساڵه به قۆناغی ناخۆشی هه‌ڵمه‌تی میدیایی و شكاندنی یه‌كتری هه‌نگاوی ناوه و گه‌لی كوردستان زیانی تێدا كردووه، ئه‌وه‌ی گرنگه لاپهڕەی نوێ و ئاراسته‌ی نوێ و بیری نوی بۆ داهاتووی كوردستان شوێنی ئه‌م یه‌كتری شكاندنه بگرێته‌وه.