ئازادکردنی ئەو سێ هاووڵاتییەی بیانی لە دەستی چەکدارانی PKK ڕووی ڕاستەقینەی پەکەکەیان پیشانی هەموو جیهاندا

جیگر رەشید هەرکی

لەکاتی دروستبوونی پەکەکە و هەتا ئێستا هیچ کاتێک پەکەکە نەیتوانیوە پێناسەیەکی جوان بداتە وڵات و نەتەوەی کورد، لەدەستپێکێ خەبات و بەرخودانی ئەوان پێچەوانەی ڕاستی بووە ، هەر جارێک چیڕۆکێکی خراپی ئەوان بەرچاوی دونیا دەکەوێت، ئەوان سلێمانیان کردووتە دەروازەی بە ئەنجام گەیاندنی کارە قێزەونەکانیان، چونکە لەوێ چاوساغی بۆ دژەکوردەکان لە لوتکەدایە.

دامەزراندنیpkk لەسەر ئەساسی خراپی و ڕفاندن و توقاندن و توندوتیژی و دەمارگیری شەخسی بووە،
ئەوان لە دەستپێکی خەباتیان وەک (ئەو مریشکەی چاوی لێی گرێ بدەن کە نەچیتەوە مالە کونەکەی) لەدەستی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و سنوورەکانی کوردستان بەرەلاکران ، دواتر هەر زوو بە فیتی جیاوازی وڵاتانی دژەکورد سەنگەری خەباتی خویان لە کوردستانی باشوور و لەسەر چیایەکانی کوردستان و سنورەکانی کوردستان سەنگەری دژایەتیان دروستکرد بو دژایەتیکردنی برایەکانی خۆی کورد لە هەرێمێ کوردستان.

لە ئێستاشدا کە سێ چارەکی گەلی کورد لە مەڕامە پیس و چەپەلەکانی تێگەیشتوون ، پەنایان بردووتە بەر ئەوەی خەڵک و هاووڵاتیانی بیانی بڕەفێنن و بە چەواشەکاری و کاری ناڕاست و درۆ هەڵخەلەتێنن و پەلەکێشی نێو ڕێزەکانی بکەن، لە هەمووی سەیرتریش ئەوەیە سلێمانی دەروازەی کارە قێزەونەکانی پەکەکە یە، وەک باسکراوە ئەوەی گەیشتە نێو ئەوان بە کۆیلەی خویان دادەنێن وەک قەلغان بۆ پاراستنی خۆیان لە سەنگەری پێشەوەی شەڕ دایدەنێن بۆ ئەوەی بکوژرێن لە نێوبچن، بەم دوایانەش کە داعش هێرشی هێنایە سەر هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە لە شەڕێکی قورس دابوو، ئەوان بە بیانووی هاوکاری کردنی پێشمەرگە و شەڕکردن دژی داعش هاتنە زۆر شوێنی دیکەی هەرێمی کوردستان و دواتر نە شەڕی داعشیانکرد نە هیچ دەستکەوتێکیان بەدەستهێنا کەوتنە دژایەتی برا پێشمەرکەکان و سەنگەری خۆیان لە دژی پێشمەرگە قەیمکرد لە کاتێکدا دەبوو سەنگەری دژایەتیان دژی داعش بێت و دژی ئەوانە بێت کە دژە کوردن.
لەکاتی دامەزراندنیانەوە هەتا ئێستا هەر ڕۆژێک چیرۆکێکی پیسی پەکەکەمان پێش چاو دەکەوێت ، جا لە ڕفاندنی منداڵی هەرزەکار بگرە یان کردەوەی تیرۆرستی و تێکدان و زۆر شتی تر.

پەکەکە مریشکە چاو (بەستراوەکە) هێندەی دێن و دەچن ناتوانن بۆ ماڵەکونەکەی کە کوردستانی باکوورە بگەڕێنەوە و لەوێ خەبات بکەن و خزمەت بە دۆزی ڕەوای کورد بکەن، هەرچەندە ئەوان ڕۆژێکیش خزمەتیان بە دۆزی ڕەوای گەلی کوردیان نەکردووە، چونکە ئەساسی دامەزراندنی ئەوان بۆ دژایەتی پێکردنی هەموو کورد و کوردستان بووە جا لە کوێی دونیابێت ، ئەوان بەناوی برایەتی گەڵان دژایەتی برایانی خۆی کورد و دژایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەوەیان بۆ خۆیان کردووتە پیشە کە لە جیاتی بچن لە باکووری کوردستان تەقینەوەبکەن تێکدان بکەن هاتوونەتە لێرە بە هەرەشەی تیرۆرستی خەریکی تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستانن ، ئەگەر بە ڕاستی کوردن و بۆ کوردایەتی خەبات دەکەن بۆچی گەلی کورد هەموو دژیانە و سەری پەکەکەشیان ناوێت؟ ئەگەر نیوەی ئەۆ هەموو هەڕەشانە لە کوردستان و دام و دەزگای حکومەتی هەرێم دەکەن لە دژی تورکیا بیکەن حساب بەشێوەکی تر دەبێت، بەڵام خۆیان میلی قۆرمیشکراوی دەستی وڵاتانی دژە کوردن و هەرشتێک بەرژەوەندی ئەو وڵاتە دژە کوردانە بکاتە ئامانج پەکەکە دژی دەوەستن جا کێ بن بۆ ئەوان گرنگ نیە.

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ بنینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.