ئاسەواری مێژوویی وشوێنە گرینگەکانی شاری مهاباد
- زێ بادینان، دیرۆک:
یەک : مزگەوتی جامیعی مهاباد (مزگەوتی سور) لە زەمانی دەسەڵاتی “شا سولیمان سەفەویدا بە دەستوری بوداق سوڵتان حاکمی مهاباد دروست کرا) و هەتا ئەو سەر دەمەش ماوە .ئەو مزگەوتە لە قەراخ چۆمی مهاباد لە دارو بەرد وخشت وگڵ وگێچ دروست کراوە .
دە ستون (پایە) لە بەردە وهەژدە پشتەی لە خشت دروست کراوە .مەودای هەر ستونێک لە ستونێکی دیکە چوارونیو میترە ،
پێگەی سەروی هەر کام لە ستونەکان بەشێوەی چوار گۆشەی لێهاتووە و هەر کام لە لا تەنیشتەکانی ئەو چوار گۆشە یە بەدانانی “سێو نیو ” میتر خشت بە شێوەی هێلال چۆتە سەرێو بە دانانی “٥٣” ریز خشت بە “٥٣ ” ریز خشتی دیکە لە سەرەتای ستونی رووبەروو هاتۆتە دەرێ پێگ دەگەن وبەم شێوەیە میچی مزگەوت دروست بووە ولە ناو هەر چوارمیچەکەدا
بە یارمەتی هەر چوار ستون تاقێکی هیلالی خۆی نیشان دەدا .ئەو تاقانە لە “٤٨ “ریز پێکهاتون کە وێنەی جەغز لە پشت سەری یەک سوار بون وروویان لە سەرووی میچی مزگەوتە وکۆتایی جەمسەری تاقی مزگەوت بە یەیەکدانە خشت بە شێوەی راستەو ڕاست کۆتایی پێ دێ .
دووهەم : فەقرەقا ، هەڵکەوتو لە “٢ ” کیلۆ میتری ، لەسەر ڕێگای قیرە تاوی ” مهاباد ، میاندواو “لە ناوچەی شاروێران ونزیکی گوندی “ئیندرقاش” لە سنگی کێودا هەڵکەندراوە،تەختایی کونە بەردەکە هاوتەختی بەشی باشوری وی لە بەشی باکور نزیکەی “٢٠ ” سانتی میتر جیاوازی هەیە .
ئەو دەخمە گەورەیە سەرجەم چوار ستونە . “٢ ” ستون لە ژوورێ و” ٢ ” ستونە کەی دیکەش رووبەری پێشێی فەقرەقا هەڵکەوتووە ، (ئەو دوو ستونە بەردە لە دوورەوە زۆر باش دیارە) ئەستورایی ستونەکان هەر کام ” ١٧٦ ” سانتی میترە ،وبە شێوەیەکی لوولە ئاساو بە بلندایی ” ٢٢٠ ” سانتی میتر لە تەختایی عەرز تا میچی ژوورێ فەقرەقا داتاشراوە کە سەرو زواری ستونەکان دەگەنە تەختایی و میچی ژوورێ .
لە تەختایی ژووری فەقرەقا “٣ ” حەوز یانژی سێ قەبر هەڵکەندراوە ، قەبری لای چەپ هاو تەریبە لە گەڵ دوو قوبرەکەی دیکە ، لە بەشی خواروی ئەشکەوتەکە وێنەیەک دیارە وەکو / تیر / کە هەڵکەندراوە و بە پێی تێپەڕبونی رۆژگار بەشێکی سواوە هەر بۆیە دێرین ناسانی وەک ” دوکتور مەلەک زادە مامۆستای زانکۆی ئەدەبیات وزانستی مرۆلە زانکۆی تاران “لەسەر ئەو باوەڕەدایە کە شوێنی چەکو چۆڵ و شوێنی زیوەر ئالاتی پادشاکان بووە .
“ژان دۆمۆڕگان ” رۆژهەڵات ناسی فەڕانسەوی لە ساڵی ” ١٨٩٠ی ز “دا چاوی بە فەقرەقاو کەلێنو کولێنی کەوتووە ولە لا پەڕەی ” ٤٤ ” پەڕتوکی جوغڕافییای رۆژئاوای ئێراندا دەڵێ : بەدەنەی ئەوئاسەوارە نوسراوەیەکی لە خۆ گرتووە کە دەکرێ بگوترێ یەکێک لە ئاسەوارەبە نرخەکای سەر دەمی ” ماد و هێخامەنیشییە ” لە بە داخەوە بە هۆی کەمتەرخەمی بە ئانقەستی بەر پرسان نیشانێک لەو ئاسەوارە ونووسراوانە وەبەر چاو نایەن . ” پڕۆفسۆڕ هێرتسفیلد “کاتی خۆی ئەو شوێنەی دیوە ودەڵێی : ئەو گڵکۆی یەکێ کە لە شازادەکانی ماد لە وڵاتی ” مانایی ” بووە ومێژووی دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ نێوان ساڵەکانی ٨٤٠ / ٦٦٠ ی/ پێش زایین . رۆژهەڵات ناسانی دیکەی وەکو ،” راولینسۆنی ئینگلیسی ، هوتوم شیفدلر ،ئۆراڵ ئیستین ،و پڕۆفسۆڕوف گونگ رودۆڵف ، مرۆو ناسی ئاڵمانی چاویان بەو شوێنە کەوتووە وبۆچونەکەی ” هێر تسفیلدیان ” قەبوڵ کردوو.
رەوان شاد ” ژنڕاڵ ئیحسان نوری پاشا ” لە پەڕتوکی ” رەچەی نیژادی کورد ” و ” رەوانشاد رەشید یاسمی ” لە پەڕتوکی ” کورد وپەیوەست بونی نیژادی و مێژوویی کورد ” لەم بارەوە نوسیوە ودەڵی : بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە پێک هاتون، دەبێ گڵکۆی ” فەرەوەرتیش ” بە پێی گوتەی ” هێرۆدت ” مێژووناسی یونانی لەساڵی “٦٥٣ پێش زایین ” لە شەڕێکدا دەگەڵ ئاشوریەکان کوژراوە ولە باشوری گۆلی ورمێ بە خاک سپێردراوە .
سێهەم: گومبەزی بوداق سوڵتان ، هەڵکەوتو لە گۆڕستانی مهاباد لە باشوری شار کە بە حەول و تێکۆشانی ” ئاغای مەحمودی پدڕام “بەر پرسی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی بە شێوەیەکی گونجاو دووبارەسازی بۆ کراوە .
چوارم : ئاوبەندی مهاباد ،لە ڕێکەوتی ٢٨/ ٥ /١٣٤٦ ی هەتاوی ،دروست کراوە لە رێککەوتی ٢/ ٧/ ١٣٤٩ی هەتاوی تەواو بووە و لە چەشنی ئاو بەندی خاکییە .
پێنجەم :سروشتی ناوچەی مهاباد جوان وڕازاوەیە بە تایبەت ڕێگای ” سەردەشت مهاباد “ودارستانەکانی دڵگیر وخەمڵاوی وی .
شەشم :ئەشکەوتی کونە کۆترێ کونە ماڵان لە نێوان گوندەکانی ” عیسا کەندو سەهۆڵان ” لەدەورو بەری شاری مهاباد . هەر دوو ئەشکەوت جێگای سرنجن ،هەر کات سەرماوە گوزاری بۆ بکرێ وئاسان کاری بۆ هاتو چۆی خەڵک بڕەخسێ ،بێ گومان شوێنێکی لە ڕادە بەدەر خۆش و بۆ هاندانی توریستان وکەسانی دیکە بۆ سەردانی ئەو شوێنانە .
حەوت : ئەشکەوتی موکری قڕان ،لە بڵینداییەکانی گوندی ” خوراسانە ” نێوان مهاباد و بۆکان ئەشکەوتێکی سرنجڕاکێشو جوان هەیە .ناو ژووری ئەو ئەشکەوتە بە هۆی ئەوەی پێچو خەمی زۆرە ئەگەر کەسێک شارەزا نەبێ خۆی لێ ون دەبێ .
شاری مهاباد،لە ” ٤٥ دەرەجەو ٣ چرکەی رۆژهەڵاتی نیسفولنەهاری گرینویچ و٣٦دەرەجەو ٤٦ خولەکو٣ چرکەی پانتایی باکورو بە بڵیندایی ١٣٢٠ میترلە ڕێکی دەریا هەڵکەوتووە . چیا بڵیند دەکانی وەکی : کانی شێخان ، خەزایی ،قوڵ قوڵاخ ،قەڵای سارم بەگ ، زاوا بوکان ، داشا مەجید ، بەردەسپییان ، وەکو جەغزێک دەوری شاریان داوە .
کەمو کوڕی ئەو پەڕتوکە نەبونی زانیاری زێدە لەسەر جوغڕافیای سیاسی و سروشتی مهابادە ،جوغڕافیای سەردەم زانستێکی بەر فراوانە وەکی ،سیاسی ،سروشتی ،مرۆوی و…… کە بەداخەوە منی نوسەر لەم بوارەدا شارەزاییم نییە ،هەر وە ها ئاگادار کرام خوێندکارێکی زانکۆ بە ناوی “موحەممەد نمەکی ” بۆ پایاننامەی خوێندەواری خۆی کارێکی گەورەی کردووە ولەبارەی جوغڕافیای تەواوی مهاباد کە “٦٠٠ ” لەپەڕە دەبێ لێکۆڵینەوەی کردووە . نەخشەی دروستو سەر ژمێری راست ، کە هیوام وایە ئەو دۆستە هێژایە لە چاپ وبڵاو کردنەوەدا سەرکەو تو بێ تا لەم بوارەشدا کەمو کورتی لە ئارادا نەمێنێ .
سەرچاوە : مێژووی مهاباد ، ، س ،م سەمەدی
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی ، جەعفەر / سەرکەوت کەریمی
سوئێد / ئۆپساڵا
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.