ئامادەکردنی بیبەر بۆ دروستکردنی دۆشاوی ئایڤار

ژنان لە گوندێکی کۆسۆڤۆ سەرقاڵی ئامادەکردنی بیبەری سوورن بۆ دروستکردنی جۆرە دۆشاوێکی خۆیان کە بە ئایڤار ناودێری دەکەن. ئەم دۆشاوە Ajvar بریتیـیە لە بیبەری سوور و باینجان و کەمێک سرکە و خوێ و ڕۆنی زەیتون و سیر. بیبەر و باینجان و سیرەکە جوان وردەکرێن و پاشان کەرەستەکانی تری تێدەکرێت و لە شوشەدا لە شوێنی سارد هەڵ‌دەگیرێت.
ئەگەر لە ناوچەی تۆش دۆشاوی هاوشێوە دروست دەکرێت تکایە لە کۆمێنتدا بینووسە.
📷 : AFP

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.