ئامانجی ناحەزانی نێوخۆ دەرەکی ڕادەستکردنی ئیڕادەی سیاسی گەلی کوردسانە
سەگڤان هالۆ
نەخشەو و پیلانگێڕیە یەک لە دواکانی دەستەڵاتدارانی بەغدا بەر لە 16ئۆکتوبەر و دواتر تاکۆ ئێستا بەردەوامن ئامانجی سەرەکیان لاواز کردن و ناچار کردنی هەرێمی کوردستانە
تاکۆ بە تەواوەتی ئیڕادەی هەرێم تەسلیم بە مەرام و ئەجندای سیاسی بەغدا ببێت
شتێک نەمێنێ بە ناوی ئەزمۆنی فیدڕالی هەرێمی کوردستان
شایانی گوتنە پیلانگێڕیەکانی بەغدا لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان درێژ دەبنەوە بۆ عیڕاق و هەرێمایەتی وە
ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە کە چەند لایەنێکی سیاسی لە نێوخۆی کوردستاندا وەک ئەڵقە بەدەستی داگیرکاران و دوژمنانی دوزی ڕەوای گەلەکەمان
زور دلسوزانە فەرمانەکانی ئاغاکانیان جێەجێ دەکەن و هاوشانی داگیرکاران کەوتونەتە دژایەتی کردنی دەستەڵاتی سیاس هەرێم
بەم هویەشەوە زیانێکی گەورەیان بە گەلی کوردستان گەیاندووە لە ڕۆی سیاسی و ئابۆری و دارایی بەشێوەیێکی تایبەتی
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر خۆیانیش بەشدارن لە پڕۆسەی سیاسی و کارگێڕی وڵات دا واتە سودمەندن لە پڕۆسەکە دا بەو مانایەی کە کورد گوتەنی لە سەر سفرەی خۆمە و لە پشتەوەش خەنجەرم لێددات
زور جار بێ ئۆمێدی باڵی بە سەر گەلی کوردستاندا کێشاوە بەڵگەی حاشا هەڵنەگریش زورن و لە هەموو قوناغەکانیشدا پارتی و بارزانی ئامانجی داگیرکاران و ناحەزان بووە بەڵام پارتی و بارزانی هیچ کات نە سازشی کردووە و نە ئیڕادەی سیاسی گەلەکەی ڕادەستی دوژمنان کردووە و لە هەمان کاتیشدا هەموو بەربەست قوناغە سەخت و دژوارەکانیشی تێپەڕاندووە
چۆنکە پارتی حزبێکی خاوەن ئەزمۆنە و بۆ هەر پێشهاتێکی سیاسی پلان و سیاسەتی تایبەت بە خوی هەیە و لە وە بە ئاگایە چۆن مامەڵە لە گەڵ ئەم پێشهاتانەدا بکات و لە ئایندەیێکی نزیکدا ئەوەمان بۆ ڕۆن دەبێتەوە لە نێو گۆڕەپانی سیاسی هەرێم و بەغدادا
پارتی وبارزانی ڕێککەوتننامەی شۆمی جەزایریان تێپەڕاند لە سەختترین و دژوارترین سەردەم د
ا هەموو ئەوانەی کە لەو ئان و ساتەدا خیانەتیان لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان کرد نەک هەر ڕیسوا و شەمزار بوون بەڵکۆ لە نێویش چوون
هەروەها خیانەتی 16 ئوکتوبەر کە پیلانگلڕیەکی نێوخۆیی و عیڕاقی و هەرێمایەتی بوو بۆ لە نێو بردنی پارتی و بارزانی و ئەزمونی ڤیدڕالی کورد
بەڵام پارتی و بارزانی بە هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی توانی پیلانی شۆمی نەیاران تێک بشکێنێت و تاکە لایەنی سیاسش بوو کە بەرگرییەکی بێ وێنەی لە هەرێمی کوردستان کرد
لە کۆتایی دەڵێم پارتی و بارزانی قەڵایێکی زور بە هێزن بە هیچ نەخشەو و پیلانگێڕیەک لە ناو ناچێت و ئەوەی بۆ داگیرکاران و نەیارانی کورد دەمێنێتەوە لە ڕیسوا بوون و شەرمەزار بوون هیچی تریان دەست ناکەوێت وپیلانی ئەمجارەی هندێ حزبی نێوخومان و بەغدا و دەوڵەتێکی هەرێمیش زێندە بەچاڵ دەکرێت و قوناغەکە بە سەرکەوتنی سەرچاوەی کوردایەتی سەردەکەوێت بەسەر پیلانگێڕەکاندا.
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.