ئامانج لە دروشمەکانی کۆنگرەی ١٤ ی پارتی دیموکراتی کوردستان

نەوزاد محەمەد

دروشمەکانی کۆنگرەی ١٤ ی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێک هاتوون لە ..

  • ئازادی
  • دیموکراسی
  • دادپەروەری

ئەم سێ ووشانە و بەو رێزبەندیە یان زنجیرەیە، هەر وا نەهاتوون، بەڵکو ڕامان و شرۆڤەیەکی قۆڵ لە خۆ دەگرن و یەک بە یەک تەواوکەری یەکترین، هەروەها بەستراون بە ئامانجەکانی پارتی و ئایندەی گەلی کورد بە گشتی.

نیشانەی ئەوەن کە پارتی چاوی بڕیوەتە قۆناغێکی تری پرشنگدار و پڕ دەستکەوت، وە لە داهاتوو بە پێی ئەم دروشمانە بەشێک لە سیاسەتی پارتی دادەرێژرێت و کاریان لەسەر دەکرێت.

پارتی ڕەچاوی دۆخی سیاسی جیهان و ناوچەکە و رووداو و پێشهاتەکانی کردووە.

ئازادی گەلان و دیموکراسی و دادپەروەی و مافەکان کە ئێستا لە سەرانسەری جیهان بونەتە بابەتی هەرە گڕنگ و پێوەر بۆ پێشکەوتن و پێگەیشتن و هوشیاری گەلان لەبەرچاو گیران.

بەڵکو پارتی لە ناوخۆیشیدا و بە پێی پێویست ئەم خاڵانە لەبەر چاو دەگریت و بەرجەستەیان دەکات، بە تایبەت بابەتی دادپەروەری.

بۆیە بەم ڕاستیانە، وەڵامی زۆر لە پرسیارەکان دەدرێتەوە کە لە مێشکی ئێمە و زۆرێک لە کادر و ئەندامانی پارتی دا هەن، سەبارەت بە کۆنگرە و گۆڕانکاری و ئەنجامەکانی.

ئەمە لە لایەک و لە لایەکی تر و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی جەنابی ڕابەر و سەرۆک بارزانی بۆ کاروباری کۆنگرە، لەوە دڵنیا دەبین کە کۆنگرەی ١٤، کۆنگرەیەکی نەوعی و سەرکەوتوو و پڕ لە ئەنجامی ئەرینی دەبێت و بە دڵی هەموو لایەک دەبێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.