ئه‌نفال و چه‌كی كۆمەڵكۆژ و تیرۆر نەیانتوانی مەشخەڵی بارزانی مەككۆی كوردایەتی بكوژێنەوە

رێبوار حەمەلاو شوانی

دەسەڵاتدارانی عێراق لە ماوەی سەدەی رابردوو بە هەموو حوكمران و شێوازەكانیانەوە زوڵم نەما و هەموو جۆرە تاوان و چەكی كۆمەڵ كوژو سیاسەتی شۆفێنیە دژمان‌ بە كار هێنرا،ئەو كات هەموو ئەو وڵاتانە كە مافی كوردیان پێشل دەكرد نَۆكەرو بەكرێگرتەو جێبەجێكاری سیاسەتی كۆلۆنیاڵیزمبوون و هەن ، كەچی كورد تاوانبار دەكرا و دەكرێ! بابەتەكە بابەتی چەوساندنەوەی گەلێكە كە ، نایەوێ حكومەتێكی میلیشایی و سەربازی و شۆفێنی حوكمی عیراق بكات ، ئەی بۆ پەیامەكە هێشتا نەگەیشتۆتە بەغدا و ئەوانەی وەك ئەو بیر دەكەنەوە..
بەدرێژایی مێژوویی دەڤەری بارزانی هەر لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلامی بارزانی تا مستەفا بارزانی و ئێستای سەرۆك بارزانی بە لانەی تێكۆشەران و شۆڕشگیران و ببووە مەككۆی بزاڤی كوردایەتیی بووە ، هەر ئەو هۆكارەش بووە لەلایەن ئیمپراتوورییەكان و داگیركەران و دوژمنانی كوردستان بەردەوام لە ژێر هەڕەشە و وێرانكردن دابووە ، بۆیە، دەڤەری بارزان و گوندەكانی ناوچەكە چەندین جار رووخێنراوون. مێژوو گەواهیدەرە كە ، بۆ یەكەمجار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بیست و سییەكانی سەدەی رابردوو، بارزان بە ناپاڵم و بۆمبی تەوقیتكراو بۆردومان كرا. چونكە ببوە مەكۆی بزووتنەوەی كوردایەتی. بارزان خاوەنی پێگەیەكی بەهێز خواپەرستی و ئایینی بەرزە. ئەوەش ڕەگ و ڕیشەی لە نێو بارزان و بارزانییەكان داكوتاوە. بارزانییەكان بۆ پاراستن و بەرگری كردن لە ماف و ژیانی هەموو كورد و كوردستانییەك بە هەموو ئاینەكانەوە خۆیان بە بەرپرسیار زانیوەبارزانییەكان لەو باوەڕەدا بوون، دادپەروەری لە ژێر دەستی و ستەم درووست ناكرێت. بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری دژی ستەم راپەڕیون. لەو پەڕی نەبوونیدا بەو پەڕی باوەڕەوە خەباتیان كردووە بۆ سەربەستی كورد وكوردستان .
سەیر ئەوەیە خاوەنی ئەم شێوازی بیركردنەوەیە ،‌ لای وایە هەمیشە هەق بەدەستی بەغدایە! لە خۆیان ناپرسن ‌ هۆكاری راستەقینەی پێك نەهاتنی كوردستان و عیراق چییە؟!هۆكاری سەرهەڵدانی پەیتا پەیتای قەیرانەكان كامانەن .ئەم بەرێزانە هەرگیز ئەو پرسیارەیان لە خۆیان كردووە كە بۆ بەغدا بەردەوام داوای بەڵێن و پەیمان لە كورد دەكات ؟ ئەویش نە ئەو بەڵێن و پەیمانەی كە كورد دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی بەغدا نەكات ، بەڵكو بەڵێن و پەیمانێكی دەوێ كە ‌ لە تخوبی سیاسەتی شۆفینی ئەو دەرنەچێ و میللەتەكەمان بۆ هەمیشە ژێر دەستە بێ ؟!! ئەمەیان ئەگەر كۆلۆنیالیزمێكی كاڵفامانە و چەواشەكاریەكی سەردەمیانە نەبێ، ئەی چیە ؟!لە كاتێكدا هەڕەشەكان هەمیشه بۆنی شەڕیان لێ دێ، هێندێ بە ناو كارناس و لێكۆڵەر و شارەزای سیاسی كورد سەبارەت بە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ بەغدا وەها قسە دەكەن كە گوایا سیاسەت تەنیا یەك دیوی هەیە ئەویش تۆران و ئاشت بوونەوەیە، بێ دیاری كردن و چارەسەری كێشە و دەستەبەری ماف . خۆكورد لە بەغدا نەتۆراوەو و بەغدا ناتوانێ نكۆڵی لەو هەموو بڕیارو كردارە ناڕەوایەی خۆی بكات، ئەی ئەم جۆرە كەسانە بۆ لۆمەی سیاسەتی كوردیی و دژایەتی گەلی خۆیان دەكەن.
ئەنفال ئەوناوەبوو كەبە زنجیرەیەك هیرش وپەلاماری‮ ‬چروپڕی‮ ‬سەربازی،‮ ‬ بوو لە شەش ناوچەی‮ ‬جوگرافی‮ ‬جیاوازدا بە ریوە چوو،‮ ‬لە نیوان كۆتاییە كانی‮ ‬مانگی‮ ‬شوبات وسەرەتای‮ ‬مانگی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬ساڵی‮ ‬1988 دا‮.‬ لە كۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬7 تاكو كۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬9 لە ساڵی‮ ‬1983 بە چەند قۆناغێك زیاتر لە‮ ‬8000 بارزانی‮ ‬لە رەگەزی‮ ‬نێر لە تەمەنی‮ ‬مێرد منداڵی‮ ‬تاكو گەورەترین تەمەن و لە نەخۆش و پەككەوتە و كاسب و فەرمانبەر و قوتابی‮ ‬و‮ ..‬هتد. ئەنفالی خەڵكی كوردستان لەلایەن رژێمەكەی (سەددام حوسێن)ـەوە لە ساڵی 1983 دەست پێدەكات، كە ئەو كات 8 هەزار پیاوی بارزانی بێسەروشوێن كران، دەستپێكی شاڵاوێكی گەورەتری حزبی بەعس بوو كە بۆ لەناوبردن و قڕكردنی نەتەوەیەك دەستی پێكرد، كە لە ئەنجامی ئەو شاڵاوەدا زیاتر لە 182 هەزار كورد بوونە قوربانی.ئامانجی سەرەكی تاوانكاری رژێمی بەعسی لە ناوچوو كە لە 31/7/1983 لەدژی خەڵكی بێتاوانی بارزان لە كۆمەڵگەكانی بەحركە و قوشتەپە و هەریر بە ئەنفالكردنی 8000 مێردمنداڵ و پیاو و پیر ئەنجامیدا بە بردنیان بۆ بیابانەكانی باشووری عێراق و زیندە بەچاڵكردنیان دەبێتە پەیامێك بۆ هەموو جیهان بەوەی ئەو تاوانەی لە دژی ئەم گەلە ئەنجامدرا تەنها بۆ ئەوە بوو ئەم خەڵكە كوردن و ناوچەی بارزانیش هەمیشە ناوچەی شۆڕش و بەرخودان بووە و گەلی كوردیش هیچ كاتێك ئەم تاوانە لەیاد ناكات .
ئایا عیراق وڵاتێكی زوڵملێكراوە و لە كورد دەپاڕێتەوە كە غەدری لێنەكات ،یان بەجێی نەهێڵێ؟! ئەمە جێی سەر سوڕمانە!بە رادەیەك ئەم بەرێزانە لە بیرو شرۆفەی دروستی سیاسی و هەستی نەتەوەیی بەدوورن كە نەتەنیا رابردووی داگیركەران و سیاسەتەكانی بەغدایان لەبیر كردووە ، بەڵكو دەڵێن هەرێمی كوردستان دەبێ بە هەر نرخێك بەغدا لە خۆی رازی بكات ! ئەی ئەگەر بەغدا رازی نەبوو كورد چی پێ دەكرێ ؟! بەغدا مل كەچی داخوازیە رەواكانی گەلی كورد نە‌بێ و هەمیشە بە راشكاوانە هەڕشەی سەربازی بكات و بڵێ بژاردەی جەنگ لەسەر مێزە‌، ئەوكات كورد دەبێ چی بكات؟ سەد ساڵە ئەو پرسیارە وڵامێكی ئەرێنی وەرنەگرتووە كە دەكرێ بێ جەنگ و خوێنڕشتن مافەكان دەستەبەر بكرێن ،چونكو وڵامی ئەو چارەسەرە تەنیا لای بەغدایە وبەس. نەخۆی دەگۆڕێ و نە دان بە گۆڕانكاریەكانی جیهان و ناوچەكەدا دەنێ. تا ئێستا نەمان بیستووە‌ بەغدا بەڵێنی ئەوەی داوە كە لە مافی‌ خۆمان پاشگەز بین ،
ئەو شاڵاوە بەدناوی ئەنفال ھەشت ھەزار بارزانی بێسەروشوێن كرد، دەستپێكی شاڵاوێكی گەورەتری حیزبی بەعس بوو كە بۆ لەناو بردن و قڕكردنی كورد دەستی پێكردبوو درێژەی كێشا.ئەو ڕووداوە گەرچی لە واقیعدا خەمناك و كوشندە بوو، بەڵام لە هەمانكاتدا سەلماندنی ئەو ڕاستییەش بوو، كە پرۆسەی ئەنفالكردنی 8000 بارزانی ڕووداوێكی واقیعی بووە و لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە ئەنجامدراوە، بۆیە پێویست ناكات هیچ هێز و لایەن و دەوڵەتێك بە گومانەوە لێی بڕوانێت.ئەمەو جگە لەوەی دۆزینەوەی ڕوفاتی بەشێك لەو قوربانیانە، مانای ئەوە بوو، كە ئەوان بۆیە ئەنفالكران، چونكە لە لایەك كورد و لە لایەكی دیكەوە بارزانی بوون.ڕووداوی ئەنفالكردنی بارزانییەكان بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی 30ی تەمموزی 1983دەگەڕێتەوە، كاتێك هێزێكی گەورەی ئاسمانی و زەمینی سوپای عێراق، دوای گەمارۆدانی ئۆردوگای قوشتەپەی نزیك شاری هەولێر،

“ئەنفال ئەوناوەبوو كەبە زنجیرەیەك هیرش وپەلاماری‮ ‬چروپڕی‮ ‬سەربازی،”

نزیكەی 8000 بارزانی كردە ئامانج و لە پرۆسەیەكی بەدناودا ئەنفالی كردن. ئەمەو جگە لەوەی سەروو سامانیشیان بە تاڵان برا(1)بەوەش تاوانێكی تر خرایە سەر تاوانەكانی ئەو ڕژێمەی هەر لە هاتنە سەر كاری دژی ناسنامەی كوردایەتی و زمان و كەلتوور و ئایینی كورد بوو.كاتێكیش دەمانەوێت بۆ بیانوی ئەو پیلانە لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بگەڕێینەوە، دەگەینە ئەوەی، كە ئەو ڕژێمە بە بیانوویەكی هەڵە و دوژمنكارانە دژایەتی بنەماڵەی بارزانی و بارزانییەكانی كرد.
عیراقی ئێستا لە ناو شەڕێكی هەمە لایەنەدایە كە چەكی دەستی هەموویان راگەیاندنە . هەموو لایەك بۆ بەدناوكردن و رووخاندنی یەكتر كار دەكەن، بەڵام ئەم رەوتە تا كوێ بەردەوام دەبێ؟ بارودۆخەكە كەی ئاسایی دەبێتەوە لە كاتیكدا 17 ساڵە بەرەو خراپتر چووە. باشتر وایە سازوكارێك بدۆزینەوە كە ئەو دیوی پەردەو راستیەكانمان پێ پیشان بدات. وای لێهاتوو هەموان نیازمەندی ماسكن تا ئەو هەوایە پیسەیان بۆ بپالێوێ. ئەوە بەسەندە نیە بە قسە و نوسین و لە راگەیاندن تەنیا باسی دیموكراسی بكرێ. ناكرێ بە ئاشكرا زوڵم و تەعەدا بكرێ و لە ژێر پەردەو و ژێر بەژێر رێكەوتنی سیاسی بكرێ. نان و بژێوو نیازەكان بوونەتە سەرەكی ترین هۆكاری شەڕانگێزی و رەواجی ئەندیشەی نهیلیستی و ئینتهازیەت‌ ‌ و هەرەس هێنانی باوەڕە ئینسانیەكان و پێشێلی باوەڕە ئاسمانیەكان و لاواز بوونی وەفاداری نوخبەی سیاسی و هەڵكشانی تواناكانی مافیای سیاسی و ئابووری، دیاردەو دەستكەتی ئەم گۆرانكاریە پڕ لە ژان و خوێناویەن. بۆیە، تاوانەكانی ئەنفال و بەكارهێنانی چەكی كۆمەڵكوژ و ناپاڵم و گەمارۆدان و تیرۆری ڕژێمەیەك لەدوای یەكەكانی عێراق نەیانتوانیی مەشخەڵی مەككۆی بزاڤی كوردایەتیی بارزان و رێبازەكەی بكوژێنەوە ، عێراقی دوێنی و ئەمڕۆ دروستكراو و ساختە هیچ كاتێ‌ نابێتە شوێنی ئارٍامی و سەقامگیری كە تێیدا دیموكراسی و مافی گەلێكی وەك كورد كە بە دووەم گەورە نەتەوە لە عێراق هەژمار دەكرێ‌ دەستبەر ببێ‌ . بۆیە ئەمڕۆ یا سبەی وەك دوو وڵات و دوو دراوسێی بین..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.