زێ بادینان
له كاتی نوێژی هه‌ینیدا ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له مزگه‌وتێكی ئه‌فغانستان ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه كوژراو و بریندار هه‌یه.
ئاژانسی دهنگوباسی (ڕۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه: ته‌قینه‌وه‌كه له مزگه‌وتێكی هه‌رێمی ننجهرهار له باكوری ئه‌فغانستان ڕوویداوه و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش به‌لایه‌نی كه‌م 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یانی تریش برینداربوون.
ئاژانسه‌كه ئاشكراشی كرد كه ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر 1:30ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كاتی نوێژدا ڕوویداوه و پێده‌چێ ته‌قه‌مه‌نییه‌كان هه‌ر له‌نێو مزگه‌وت دانرابن.
جێی باسه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ئه‌مه چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌یه له ڕۆژانی هه‌ینی و له‌كاتی نوێژدا له مزگه‌وته‌كان ڕووبده‌ن كه به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی، هه‌ندێ له ته‌قینه‌وه‌كانیش ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی ئه‌نجامدانی گرتۆته ئه‌ستۆ
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.