ئیدارەیا سۆران پێدڤی ب ڤەکرنا دوو کۆلیژێن زۆر گرنگ هەیە

زێ بادنیان – سۆران :

لەمیانەی دیدارێكی تایبەتی زێ بادینان سەرۆكی زانكۆی سۆران، كردنەوەی دوو كولێژ بۆ سنووری ئیدارەی سۆران بە پێویست دەزانێ‌ و پێی وایە بە كردنەوەی ئەو دوو كولێژە خزمەتێكی زۆر پێشكەش بە هاووڵاتییان دەكات و دەبێتە پڕۆژەیەكی زۆر گرنگی ئەكادیمی لە ئیدارەی سۆران.
د . شێروان شەریف، دەڵێت” كردنەوەی هەریەك لە كۆلێژەكانی پزیشكی و كشتوكاڵ لە زانكۆی سۆران بە گرنگ و پێویست دەزانین بۆ سنووری ئیدارەی سۆران، گەر كۆلێژی پزیشكی بكرێتەوە ئاستی كەرتی تەندروستی زیاتر دەچێتە پێشەوە چونكە تەندروستی راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی گشت تاكێكەوە هەیە، ئەگەر كۆلێژی پزیشكی هەبێت، سەرپەرشتی نەخۆشخانە فێركارییەكان دەكات و ئاستی زانستی و ئەكادیمی تەندروستی زیاتر دەچێتە پێشەوەو نەخۆش زیاتر دڵنیا دەبێتەوە لە لایەنی تەندروستی و ئەو كەرتە لەو سنوورە زیاتر ببوژێتەوە”.
سەرۆكی زانكۆی سۆران كردنەوەی كولێژی كشتوكاڵی لە پاڵ كردنەوەی كولێژی پزیشكی بە پێویست دەزانێ‌ و داواكارە هەرچی زووە پاڵپشتی و هاوكاری بكرێن لە كردنەوەی و دەڵێ‌:” زۆر گرنگە پاڵپشتی بكرێین تا كۆلێژی كشتوكاڵی لە زانكۆی سۆران بكرێتەوە، كە ئەویش پێویستییەكی تری زۆر گرنگە بۆ دەڤەرەكە، ئێمەش هەوڵدەدەین بە باشترین شێوە دەرچووان ئامادە بكەین”.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.