زاری کرمانجی- سۆران: بەڕپرسێکی کارەبا لە سۆران ئاشکرای دەکات” لە چوارچێوەی پرۆژەی گواستنەوەی هێڵی کارەبای 132 کەی ڤیی سۆران – شەقڵاوە ئەمڕۆ و سبەی پێنجشەممە, سنووری ئیدارەی سۆران بێ کارەبای نیشتیمانی دەبێت .
وەفا سەعید بەڕێوەبەری کارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی دابەش کردنی کارەبای سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” بەمەبەستی بەرز کردنەوەی توانای گواستنەوەی کارەبا بۆ دەڤەری سۆران و چارەسەر کردنی گرفتی نزمی ڤۆڵتیە, کار لە هێلی 132 کەیڤی دەکرێت و ڕێڕەوی 5 تاوەری هێڵەکە لە چیای کۆڕەک دەگوازرێتەوە و تێلەکانی کارەبا بۆ دادەنرێت.
زیاتر گووتی” بەو هۆیەوە لە کاتژمێر 6:00 بەیانی تا 6:00 ئێوارە ڕۆژانی چوارشەم و پێنجشەم بۆ ماوەی 12 کاتژمێر دەڤەری سۆران بێ کارەبا دەبێت, بە کارەبای مۆڵیدە بەشێک لەو کاتژمێرانەی کە کارەبای نیشتیمانی نییە پڕ دەکرێتەوە .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.