ئیران هەست بە مەترسی کردنی روخانی حکومەتەکەی دەکات بۆیە هێرشی تیروریستی دژی هەریمی کوردستان دەکات
شیرین جەبار سەوزە
سیناریوی هاتنی خومینی لە 43ساڵ پیش ئێستا دوبارە دەبێتەوە. کانالی BBC فارسی کە لە لایەن ئوپوزسیونی ئیرانی بە ئەیتولا BBCناسراووە، چونکە پاڵپشتی لە حکومەتی ئیرانی دەکات و لە هاتنی خمینی بۆ سەر حوکم رۆلی گرنگی هەبووە، ئێستا BBC سیاسەتی خۆی ماوەیەکە گۆریووە و پاڵپشتی و رێکلام بۆ کۆری شای پێشووی ئیران دەکات. هەمان سێناریوی پێشوو دوبارە دەکات.
هەروەها لە رووی سیاسەتی حکومەتی بەریتانیا دەبێنین گورانکاری کراوە لە بەرامبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و زیاتر دەێتە پێش بۆدروستکردنی پەیوەندی ئابووری و سیاسی، کە ماوەی پێشوو بەریتانیا وا نەبوو و کاتی رێفراندومی هەرێمی کوردستان دژی رێفراندوم بوو.
زل هێزەکان هەمیشە وابوون بۆ بەردەوامی حکومرانییان و دەستگرتن لەسەر جیهاندا همیشە ئێستراتیژی درێژخایەن و کورتخایەنییان هەیە وکاتی تەواو بوونی هەر کامەیان بەدوای رێکەوتن و ئیستراتیژی نۆی دەگەرن ئەویش بەپێی مەنافعی ئابووری، و سیاسی، نیزامی بۆ وەلاتەکانیان.
ئەوەی ئێستا لە ئیران روو دەدات هاوشێوەی رووداوەکانی پێش روخانی سەدامی گۆر بەگۆرە، هەمان ئێستراتیژییەت، گۆمارۆی ئابوری و سیاسی چەند ساڵە برسی کردنی خەڵک تا رادەیەک کە بەیەک بلیسەی ئاگر راپەرینی ملیونی بکرێت. و دواتر وەک ئەوە بینیمان لە 2003و روخانەکە ئەنجام درا.
ئەوەی جێ سەرنجە لە بارەی ئیران پیکهاتەی ئیران لە نەتەوەی کورد و عەرەب و بەلوچ و تورک و فارس پیکهاتووە. کە ئەوانە نە لە کاتی شای پیشووی ئیران لە خۆشی و سەرفەرازی دابوونە نە لە کاتی ئێستای ئیسلامی. خاڵی هاوبەشی شای پیشوو وحکومەتی مەلاکان لە ئیران دیکتاتوری و چەوسانەوەی گەڵانی تری غیر فارس بووە. بۆیە لە ئێستادا ناکۆکی و ترس لە هاتنی کوری شای پیشووی ئیران دەکەن. پەرتەوازی لە رێکنەکەوتنی ئوپوزسیونی ئیرانی وای کردووە تا ئێستا مەلاکان لە حوکمدا بمێنین بەڵام کاتی زڵهێزەکان بریاری رۆخانی مەلاکان بدەن ئێتر هەمان دەبێت کە ئەوان دەکەن.
خالیکی گرنگ هەیە کە دەبێ ئاماژەی پێی بدەم ئەویش ناوچەی عەرەبەکانی ئیران واتە ئەهوازە لە ئێستا دا جێ بایەخی زلهێزەکانە ئەوێش لەبەر بوونی زیاترین پترول لەو ناوچەیە بۆیە پاڵپشتیان لێ دەکرێت. بەلام جێ داخ لێرەیە کە پارتە کوردیەکانی رۆژهەڵات تا ئێستا نەیانتوانویانە بەرەیەکی یەکگرتوو دروست بکەن بۆ کاتی روودانی هەر گۆرانکاریەک لە ئیران، تاکو ئەوانیش بتوانن ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بگەرنە دەست هەروەها تاکو ئێستا نەیانتوانیووە لە کۆمەلگای نێودەولەتی رۆل ببینین و پالپشتی نیودەولەتی بۆ خۆیان کۆ بکەن وەک ئەوەی رۆژئاوا بە یارمەتی سەرۆک بارزانی بەدەستیان هێنا. بەڵام ئەمجارە دەبێ وریای ئەوە ببین ڕوژهەڵاتیش بە دەردی رۆژئاوا نەچێت و پەکەکە نفوزی خۆی زیاتر بکات و حوکمی رۆژهەڵات بکات چونکە ئەو کاتە بوونی پەکەکە لە سنووری رۆژهەڵات هیچ جیاوازی نابێت لە سوپای پاسداران.کاتی هاتووە بەرەی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکگرتنەوەیان هەبێت و وجودی خۆیان دووپات بکەن بۆ گەیشتن بە ئازادی پێویستە سیاسەت بکەن چونکە رۆژهەڵاتی کوردستانیش لەرووی پترول و کانزا هەژار نییە و دەتوانی یاری بەم وەرەقەیە بکات. ئازادبوونی رۆژهەڵات بۆ هەرێمی کوردستانیش سودبەخش دەبێت چونکە ئەو کاتە دەتوانین بۆ بازارکردنی پترول لەم رێگایەدا بگەینینە کەنداو و وەلاتانی کەنداو.
ئەمرۆ مەلاکان باش هەستیان بەو مەتەرسییە کردووە بۆیە پەلاماری هەرێمی کوردستان و هەولێر دەدەن. بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پێویستە لەم قوناغەدا کە خەریکی دروست کردنی کۆنفیدرالی وزەیە، هاوکات خەریکی جێ بەجێ کردنی پلانی ئەمنی قەومیش بێت و لەم بازنەیە موراعات کردنە دەربچێت و هەنگاوی جدی دابنێت چونکە ئەگەر وا نەکات مانگانە و ساڵانە ئەو هێرش و موشکبارانە و شەری نیابەتی هەر بەردەوام دەبێت. لەگەڵ گورانکاریەکانی ناوچەکە وگۆرانکاری ئیستراتیژی زڵهێزەکان دەبێ کوردیش ئامادەی کۆرانکاریە نۆیەکان بێت و چەندین پلان و ئێستراتیژی سیاسی ئابووری و نیزامی هەبێت.
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی لیرە
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.