ئیفلاسی عەقل و مەنتق
نەوزاد محەمەد
هیچ ووشەیەک لە ووشەی ” تیرۆر” ناشرین تر نیە.
هیچ کارێکیش لە کاری ” تیرۆریستی” قیزەوەنتر نیە.
بەڵام لەوە ناشیرینتر و قیرزەوەنتر ئەوەیە، کە تومەتبارێک بە تیرۆر هەوڵی پەردەپۆش کردنی کارەکەی بدات و پەنا بۆ بەندێکی یاسایی و ئامرازێکی تکنۆلۆژیای سەردەم ببات کە هیچ پەوەندیەکی مێژوویی و یاسایی پێکەوە نایانبەستێتەوە، بەڵام وا بۆ خۆیان رێکخستووە کە بەم شێوەیە دەتوانن پاساوێکی یاسایی بهێننەوە و پەنجەی تومەت لە خۆیان دوور بخەنەوە، لەوەش زیاتر تومەت بە دامەزراوەیەکی فەرمی و یاسایی بکەن !، ئەوە لە کاتێک دا کە چەندین بەڵگەی حاشا هەڵنەگریان لەسەر هەیە،
کاتێک تەماشای ئەم کارەیان دەکەین، جگە لە هەڵەیەکی زەقی دوور لە عەقل و مەنتق هیچی تری پێوە دیار نیە !.
لێرەشەوە بۆمان روون وئاشکرا دەبیت کە ئەو لایەنە، جگە لەوەی کە پێشتر تووشی ئیفلاسی سیاسی هاتبوو، ئێستا توشی ئیفلاسی عەقل و مەنتقیش بووە.
ئەگەر بە ناو پیاوی سیاسەت مەدار و یاسا ناس و عاقل مەند و ژیری ئەم لایەنە، هەر ئەوەندە لە خۆیان بزانن، ئەدی کەسانی ئاسایی دەبێ چۆن بن و چۆن بیر بکەنەوە !؟.
ئەم هەوڵانەشیان، نیشانەی ئەوەن کە ئەم لایەنە باکی بە هیچ بنەمایەک نیە، هیچ کاتیش ئامادە نیە دان بە هەڵەکانی خۆیان دابنێن و ڕێگای ڕاست بگرنە بەر، هەرچی کارو کردەوەش هەبووە، لە دژی بەرژەوەندییە گشتیەکان بووە و تەنها بۆ بەرژەوەندی تاقمێکی دیاری کراو بووە، ئەگەر ئەوەش بخوازێت دەست بۆ کاری قیزەوەنیش ببەن، ئەوە لاری یان نیە و خەمی ئەوەش یان نیە کێ دەبێتە قوربانی.
ئەم کار و هەڵوێستەیان و کاری پێشتریش کە لە لاپەرەکانی مێژوودا تۆمار کراون، لە بنەڕەت دا بەستراوی بەگڕەوەندێکی گوماناوی لە چوارچێوەی هەندێک ئەجندای دەرەکین، دوور لەو پابەند بوون و بنەما کوردایەتی و نەتەوەییانەن کە گەلی کورد خەباتی بۆ دەکات و قوربانی لە پێناوی دەدات.
داوای لێبوردن دەکەم ئەگەر ئەم بابەتەم کۆن بێت و پێشتر لە ساڵی ١٩٦٩ لە سۆشیال میدیا بڵاوکرابێتەوە، بەڵام لەبەر هەندێک هۆکار بە پێویستم زانی دووبارە بێخەمە بەر چاوی ئێوەی بەڕێز !.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.