ئێران ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەمهێنا
- زێ بادینان ، هەمــــەرەنگ:
ئێران ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەمهێنا و یەکەم ئۆتۆمبێلی لەو جۆرەش لەشەقامەکانی تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە کەوتە جوڵە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلە ناوی (یوز)ـە و لەلایەن کۆمپانیای پاراکس مۆتۆرەوە بەرهەمهێنراوە.
ئۆتۆمبێلەکە توانای هەڵگرتنی کەسێک یان دوو کەس یاخود (250) کیلۆگرامی هەیە، دوای رۆیشتنی بۆماوەی (100) کیلۆمەتر پێویستە بارگاوی بکرێتەوە، بارگاویی کردنەکەشی ماوەی سێ کاتژمێر و (30) خولەک دەخایەنێت.
حەسەن زیارەتی، بەرێوەبەری کۆمپانیای پاراکس مۆتۆر رایگەیاندوە، لە ساڵی (2008) دەستیان بە ئامادەکاری بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کردوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە (90%) ى پارچەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە لە ناوخۆی ئێران دروست دەکرێت.
سەرەڕای بەرهەمهێنانی، بەڵام تائێستا بەرپرسانی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی یوز هیچ زانیاریەکیان لەبارەی نرخەکەی ئاشکرا نەکردوە .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.