وێنەکە تۆپبارانی گوندی بێولەی شارۆچکەی سمیلانە لە قەزای چۆمانی پارێزگای هەولێر
بۆ رۆژی سێیەم لە سەریەک، سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی دەڤەری برادۆست و بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11-9-2021 گوندی بەربزینی سیدەکانی تۆپبارانکردەوە. محەممەد مەجید، موختاری گوندی بەربزینی سەر بە شارۆچکەی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “لە کاژێر 04:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئێران ناوە ناوە تۆپبارانی بەرزاییەکانی گوندی بەربزین دەکات و بەهۆشیەوە ترس و دڵەڕاوکێی لای گوندنشینانی سنوورەکە دروستکردووەو مەڕدار و جووتیاران لە گیانی خۆیان دەترسن”. موختاری گوندی بەربزین راشیگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە گوندەکەیان بە تۆپە دوورهاوێژەکانی ئێران تۆپباران دەکرێت. رووداو زانیویەتی، سوپای پاسداران لە هەردوو قەزاکانی شنۆ و پیرانشار هێزێکی زۆری هێناوەتە سەر سنوورەکان و لە دۆڵمەیدانی شنۆش تۆپخانەیەکی جێگیر کردووە و لەوێوە تۆپەکانی ئاراستەی خاکی باشووری کوردستان دەکات.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.