ئێران شەڕی نیوەی جیهان ناکات !

چەکی ناوەکی جیاوازی هێزی نێوانیان هاوسەنگ دەکات ؟ یان پشتگیری ئەندامێکی NATO ؟ و خاوەنە پەرێزبەندی نێودەوڵەتی ؟

بەراورد لە نێوان سوپایی ئێران و ئیسرائیل کە هێزی پیادە سوپای ئێران 610.000 سەرباز و 350.000 یەدەک بێجگە میلیشیاکانی لە ووڵاتانی هەرێمی زۆر بەهێزترە لە ئیسرائیل کە خاوەنی 170.000سەرباز و465.000 یەدەکە ، وە هێزی ئاسمانی بێجگە لە پێشکەوتووی زانستی سوپای ئیسرائیل زۆر بەهێزترە بە612 فرۆکەی پێشکەوتوو لە هێزی ئاسمانی ئێرانی کە 551 فرۆکەی مۆدیل کۆنی هەیە و لە هێزی دەریاوانیشدا جیاوازی ژمارە ئێران لە پێشە بە 101 کەشتی بەڵام لەرووی تکنولۆژیایی سەربازی دەریاوانیەوە ئیسرائیل پێشکەوتوو ترە بە 67 کەشتیەوە.. هەروەها هێزی تانک و زریپۆش کە ئەستەمە لە شەڕێکی وادا بەکار بێت بە تایبەتی ئێران چ ڕێیەکی نییه و هەروا هێزی تانکی پێشکەوتووش نییە بەراورد بە ئیسرائیلی خاوەن1370 تانکی مێرگاڤا و جۆری دیکەی جیهانی پێشکەوتوو بەرامبەر بە 1996 تانکی جۆرەوجۆر لە T72 و T54و T55 روسی و تانکی کەراری ئێرانی و زولفەقاری ئێرانی بەرهەم کە لەسەر هێڵکاری تانکە کۆنە ئەمریکیکان بەرهەمی هێناوە ..،
جیاوازی لە هێزی مووشەکی بالیستی و درۆندا ئەوە بەپێی ژمارە ئێران بە هێزتره بەتایبەتی مووشەکی فاتح و رەعدکە مەودایان دەکاتە1300 km کە مووشەکی سکۆدی رووسی پەرەپێدراون وە بە پێی تکنۆلۆژیا ئیسرائیل سەرکەوتووترە لەگەڵ بوونی سستمی بەرگری گۆمەبەدی ئاسنین لە ئیسرائیلدا کە ئێران تەنها چەند بنکەی مووشەکی بەرگری S300 رووسی هەیە …

هەروەها ئیسرائیل وەکو وڵاتێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی کە بە شەشەمین دەوڵەتی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی دێتە ئەژمار لە کاتێکدا واژووی لەسەر ڕێکەوتننامەی سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی نەکردووە بەڵام لە یانەی ئەتۆمی جیهاندا ئەندامە ، ئیسرائیل بەو وڵاتی نهێنی و شاردنەوەی کۆگا کردنی چەکی ئەتۆمی ناسراوە کە تا ئێستا تەواو زانیاری لای هیچ دەزگایەکی هەواڵگری جیهانی نییە کە چەند کڵاوەی و بۆمبی ئەتۆمی هەیە ، بەپێی راگەیاندنی خۆیان لە نێوان 80 بۆ 400 کڵاوە ئەتۆمیان هەیە کە بە ئاشکرا 50 کڵاوەی ئامادەکراوی تەواوی هەیە کە بە مووشەکی بالیستی ئەریحا 2 ی مامناوەند مەودا بەستراوە ، هەروەها 30 بۆمبی قورسی ئاراستە نەکراوی ئامادەی هەیە ، تەمومژاویی زانیاریەکانی دیکە دەگەرێتەوە بۆ پاراستنی ئەمنی نیشتمانی ئەو ووڵاتەیە .
لەکاتێکدا شەڕی راگەیاندن و هەڕەشەی نێوان ئیسرائیل ئێران بەرەو هەڵکشانەو بە کردەیی شەڕی نێوان ئیسرائیل و باڵە میلیشیاییەکانی ئێران لە مێژە دەستی پێکردووە ،بەڵام شەڕی راستەوخۆ دوورە لە نێوانیان لەبەر ئەو جیاوازییە تکنۆلۆژیی و زانستیە سەربازیەی نێوانیان لەلایەک و بوونی کۆگائەتۆمی ئیسرائیل و هەروا پشتگیری تەواوی ووڵاتانی ئەندام لە NATO کە ئیسرائیل ئەندام تیادا لەساڵی 1995بەپێی رێکەوتننامەی ئەستەمبوڵ و ڤیتۆی بەرگری هەیە لە ناتۆدا وەلەسەروو هەمووانەوە ئەمریکا کە بەروونی بایدن و ئیدارەکەی راگەیاند ئامادەن بەرگری لە ئیسرائیل بکەن ..

بۆیە ئێران ئەو ووڵاتە نییە کە توانیستی شەڕێکی زیاتر لە نیوەی جیهان بکات و بەرەنگاریان بێتەوە لەکاتێکدا ئەگەر ببینین سستمی رژێمی ئێرانی زۆر وورد بینتر حسابە هەرێمی و جیهانیەکانی خۆیان بەکاوەخۆ بەرێوەدەبەن و ئەو کارە ئینتیحارییە ناکەن کە ببێتە هۆی لە دەستدانی ووڵات و سستەمیان .. ئەگەر ئەو وڵاتانە بریاری ڕوخاندنی ئێرانیان نەدابێت وەک دەسەڵات و شکاندنی باڵەکانی لە ناوچەکدا ئەوکات هاوکێشەکە جودایە و ئەگەری تەسلیم بوون و بەیعەت دان بە ئیسرائیل لە ڕێکەوتننامەیەکی دیکەی وەک کەمپ دێڤد کە بەدووەم ناوزادی کەین درووستە ،،
و گۆڕانکاری نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەخوڵقێنێت بە بێ شەڕی راستەوخۆی نێوانیان ..
و کۆتای بە پەلۆێشانی باڵە میلیشیاکانی دێنن بەتەواوی بە کارتی سووتاو دێنە ئەژمار ئەو کات دەبنه قوربانی ..

Garmiyan Salahaalden
13.4.2024

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.