ئێران وەڵامی ھەڕەشەکانی ئیسرائیل دەداتەوە

ئێران وەڵامی ھەڕەشەکانی ئیسرائیل دەداتەوە

ئێران وەڵامی ھەڕەشەکانی ئیسرائیل دەداتەوە و دەڵێت، با تەلئەبیب لە خەمی ئەو زیانانەدابێت کە لەلایەن تارانەوە پێیگەیشتووە.

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، ئیسرائیل لەبری تەرخانکردنی بودجەیەک بەبڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئەنجامدانی تاوان دژ بە ئێران، با لە خەمی دابینکردنی دەیان ھەزار ملیار دۆلاردا بێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پێیگەیشتووە.

ھەفتەی رابردوو حکومەتی ئیسرائیل بودجەیەکی بە بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ بەھێزکردنی توانا سەربازییەکانی و روبەڕوبونەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران پەسەند کرد.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.