ئێران و ئه‌تۆم؛ ململانێكانی
بڕوا ئیبراهیم
پڕۆژه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران بۆته پرسێكی جددی له‌م چه‌ند ساڵه‌دا، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران زۆربه‌ی جار ڕایده‌گه‌ینین؛ پرۆژه ئه‌تۆمیه‌كه‌یان بۆ دابینكردن و وه‌ده‌ستهێنانی ووه‌زیه. كه‌چی ئێران ووڵاتێكه خاوه‌ن جوگرافیایێكی فراوانه، ناوچه‌ی شاخاوی، ڕووبار و چله‌ی ئاویی هه‌یه، ئه‌شێت سوود له ئاراسته‌ی “با” وه‌رگرێت بۆ وه‌ده‌ستهێنان و دابینكردنی ووزه، به‌مه‌ش بیانووی وه‌ده‌ستهێنانی ووزه‌ی نامینێت. له لایه‌ن به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه چه‌ندین بیانوو و پاساوی تر ده‌هێنرێته‌وه، كه پیشه‌سازی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ووزه‌ییه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ئاخاوتنانه هیچ لۆژیكێكی له‌گه‌ڵدا نییه، هاوواتا بێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كان!.
ئێران به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی باڵای ستراتیژی هه‌یه ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، له ئاستی ده‌ره‌كیه‌وه؛ وابه‌سته به ئامانجه ستراتیژییه‌كان ده‌توانێت ناوچه‌ی جێی نفوزی خۆی فراوانتر بكات له كۆماره‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاست، به تایبه‌ت له هێلی باشووری ئه‌فغانستان و تاجیكستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له ڕووی فه‌رهه‌نگی و كه‌لتوریه‌وه له نه‌ته‌وه‌ی فارسیه‌وه نزیكن و فارسی زمانن، ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ئێران ده‌ڕخسێنێت، بۆیه ئێران له‌م ناوچانه فاكته‌ری نه‌ژاد، فه‌رهه‌نگ، كه‌لتوور و زمان ..هتد)، هێزی نه‌رمی(soft power)ی ئێرانه، نه‌وه‌ك ئایدۆلۆژیای ئیسلامی/شیعزمی شۆڕشگێڕانه. ئه‌و ناوچانه له ڕووی مه‌زهه‌بیه‌وه موسلمانی سوننه‌ن، كه ئه‌مه‌ش له لایه‌نی ئایدۆلۆجیه‌وه هاوته‌ریب نابێت له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژیای ئیسلامی شۆڕشگێرانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران. هێزی نه‌رمی ئێران له‌م ناوچانه؛ كه‌لتووری و فه‌رهه‌نگیه. په‌یڕه‌وكردنی ئه‌مانه‌ش له ڕێگه‌ی چه‌ندین ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌وه و میكانیزمه جیاجیاوه ده‌بێت بۆ به‌یه‌كتربه‌ستنه‌وی و گرێدانی ئه‌و ناوچانه به ئێران به شێوه‌یێكی نه‌رم و له‌سه‌رخۆ، فاكته‌رێكی گونجاو له‌گه‌ڵ واقیعی ناوچه‌كه.
ئه‌و ئامانجه ستراتیژییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له ئاسیای ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی ڕووسیا له‌م ناوچانه كۆك نابێت، ڕووسیاش ئه‌و كاته به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دا نییه ئێران به وه‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم هه‌ژموونی فراوانتر بكات له جاران. كۆماره‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاست به‌شێك بوون له خاكی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، له ساڵی (1979) یه‌كێتی سۆڤیه‌ت په‌لی هاویشت بۆ ئه‌فغانستانیش. له‌مڕۆشدا ڕووسیا ئه‌و ناوچانه به قووڵایی ستراتیژی خۆی ده‌زانێت، ڕه‌نگه وه‌كوو خاكی ڕووسیا ڕه‌چاوی نه‌كات، به‌ڵام به ناوچه‌ی هه‌ژموونی خۆی حیساب بكات و ئاسیای ناوه‌ڕاست وه‌كوو دیواری پارێزگاریه له ڕووسیا، بۆیه زۆربه‌ی حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه نزیكن له ڕووسیا، له كۆی پێنج وڵاته‌كه‌ی ئاسیایی ناوه‌ڕاست، سێیانیان(كازاخستان، تاجیكستان و قیرغستان) ئه‌ندامن له “ڕێكخراوی ئاسایشی به كۆمه‌ڵ”، ئه‌م ڕێكخراوه‌ش ئه‌ركی سه‌ره‌كی پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ئه‌ندامه له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی.
ئایدۆلۆجیایی شۆڕشگێرانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، ناردنه ده‌ره‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ناوچه‌كانی: قه‌وقاز، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (عێراق، سوریا، لوبنان، یه‌مه‌ن و سعودییه باكوری ڕۆژهه‌ڵات)، ئاسیای ناوه‌ڕاست (له‌م ناوچانه ئێران زۆر جددی نییه له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئایدۆلۆجیای ئیسلامی شۆڕشگێڕانه بۆ ئه‌م ووڵاتانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ووڵاتانه نێگه‌رانن له ئایدۆلۆجیای شۆڕشگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئێرانیش زیاتر ڕووه ڕیالیستیه له‌م هه‌رێمه، له ڕووی مه‌زهه‌بیه‌وه سووننه مه‌زهه‌بن).
ئامانجێكی ستراتیژی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم؛ ململانێكردنه له‌گه‌ڵ توركیا له ئاسیای ناوه‌ڕاست و قه‌وقاز و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له ئاسیای ناوه‌ڕاست توركیا له هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی “تۆرانیزم”ه ده‌دات و ئه‌و وڵاتانه‌ی له ناوه‌چه‌كه تورك زمانن په‌یوه‌ستیان بكات به ناوچه‌ی قه‌وقاز و دواتر به توركیا. له ئاسیای ناوه‌ڕاست: توركمانستان، كازاخستان، ئۆزبه‌كسان، قیرغستان و ده‌په‌ڕیته‌وه بۆ هه‌رێمی شینگاگ له وڵاتی چین، تورك زمانن. له نێوخۆی توركیا پاڵپشتی جددی ئه‌م پڕۆژه‌یه؛ پارتی بزوتنه‌وه‌ی توركیه(مه‌هه‌په)یه. له ئاستی ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ ئێران ململانێ‌یان هه‌یه له‌و ناوچانه، توركیا “نه‌ژاد” ده‌كات بوه‌ك هێزی نه‌رمی خۆی بۆ هه‌ژموونكردن به‌سه‌ر ناوچه‌كه و په‌یوه‌ستكردنی ناوچه‌كه به میكانیزمی جیاواز به قوسته‌تینیه. ئێران له هه‌ندێك شوێن “نه‌ژاد” و له هه‌ندێك شوێن “مه‌زهه‌ب” ده‌كاته فاكته‌رێك بۆ هه‌ژموونكردن و په‌یوه‌ستكردنیان به ئێران (له قه‌وقاز و توركمانستان هێزی نه‌رمی ئێران مه‌زهه‌بی شیعه‌یه، له تاجیكستان و به‌شێكی ئه‌فغانستان هێزی نه‌رمی ئێران نه‌ژاده). بۆیه ئێرانێكی ئه‌تۆم جیاواز ده‌بێت له ئێرانی پێش ئه‌تۆم، ئاستی ململانێكانی پتر به‌ره‌و پێش ده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌گه‌ڵی له ململانێدانه.
سه‌ڕه‌ڕای هه‌وڵه جددی و دوور و درێژه‌كانی ئێران بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم، دروستكردنی ئاڵنگاری و ته‌گه‌ره له لایه‌ن دژبه‌رانی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران، به تایبه‌ت ئیسڕائیل؛ كوشتنی باوكی ئه‌تۆمی ئێران – موحسین فه‌خریزاده و زیادكردنی بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ ملیارێك و سێسه‌د ملیۆن دۆلار له ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕبوونه‌وه و هێرشكردن بۆ سه‌ر پێگه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران، هه‌روه‌ها نه‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیا له ئێرانێكی ئه‌تۆم، ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به چین له سه‌پاندنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌سه‌ر ئێران له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌كردووه، كه‌چی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی. سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه ڕه‌نگه، ئێران چه‌كی ئه‌تۆمیش به‌ده‌ستبهێنێت له ژێر كۆنتڕۆلی ڕووسیا بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێران بۆ دابینكردنی كه‌رسته سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ پێگه ئه‌تۆمیه‌كانی نه‌یتوانیووه سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌ڵكوو پشتی به‌ستووه به ڕووسیا بۆ دابینكردنی ئه‌م كه‌رستانه، ڕووسیاش به ئاسانی پێدویستیه‌كان بۆ ئێران ده‌ستبه‌ر نه‌كات.
هه‌رچه‌نده دوای ده‌رچوونی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران له (2016)، ئێران ڕێژه‌ی پتیاندنی یۆرانیۆمی بۆ %60 به‌رز كرده‌ووه، ئاستێكی نزیكه كه بتوانرێت بۆ دروستكردنی چه‌ك به‌كاربهێنرێت، هه‌روه‌ها زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ی ئه‌تۆم ده‌پیتێنن، سه‌رجه‌م ئه‌م هۆكارانه به ده‌رهاویشته‌ی كشانه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له سه‌رده‌می دۆنالد تره‌مپ هه‌ژمارده‌كرێت و، بوونه‌ته خاڵی ناكۆكی و مشتومڕی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له دیالۆگی ڤێیه‌نا بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران.
- ئەو ناڤی تە لخارێ هاتیە نڤیسین دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.