ئێره حكوومه‌تی كوردستانه ….
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك و ته‌نها هه‌رێمی فیدڕاڵی كۆماری عێراقی فیدڕاڵه، كه‌پێش ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، تاكلایه‌نه فیدڕاڵییه‌تی خۆی له‌ناو ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندیدا كه له‌شه‌ڕدابوون له‌سه‌ر ناسنامه و خاك و ئایندهی سیاسیی و له‌داوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و ئینجا نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی له نێودهستوور دا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یاسایی ئه‌م هه‌رێمه وه‌رگیراو له مادده‌ی 141ی دهستوورهكهشدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی به ڕه‌وا- شرعی درانه قه‌ڵه‌م، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه رۆژ به رۆژ زیاتر سه‌نگ وبایه‌خی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی له سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی هه‌نگاو ژیرانه و لۆژیكییه‌كان ده‌ركه‌وێت.
له سه‌ره‌تاوه پێوه‌سته راستییه‌ك روون و ئاشكرا بێت كاتێك حیزب به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات و به‌رنامه و دروشمی خۆی بڵاودەکاتەوە، ئینجا پلان و ستراتیژی له حكوومه‌تیش داده‌ڕێژێت، كه‌واته حكوومه‌ت ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و به‌ڵێن و پلانی لایه‌نه براوه‌كانن، بێگومان حكومه‌تیش ته‌نیا هی حیزبه‌كان نییه، راسته حیزبه براوه‌كان حكوومه‌تیان پێكهێناوه، به‌ڵام خه‌ڵكێك هه‌یه به‌شداری هه‌ڵبژاردنیشی نه‌كردووه،بۆیە حكوومه‌ت به‌رامبه‌ر به ژیان و گوزه‌رانی ئه‌وانەش به‌رپرسه کە لایه‌نگر و ده‌نگده‌ری هیچ لایه‌نێك نین كه‌واتا حكوومه‌تی كوردستان حكوومه‌تی حیزب و لایه‌نێك و زونێك نییه به‌ڵكو حكوومه‌تی هه‌موو كوردستانه به بێ جیاوازی
یه‌كێك له هه‌نگاوه ستراتیژییه‌كانی كابینه‌ی نۆ به سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو له پێناو چه‌سپاندنی یاسا و پاراستنی سه‌قامگیریی لە هه‌رێمی كوردستان، كه له‌ناو كارنامه‌ی حكوومه‌ت جێگه‌ی كراوه‌ته‌وه، هاوكات پرسی پێشکەشکردنی خزمه‌تگوزاری و بە ئهلیكترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکومەت هه‌رله زاخۆوه تا هه‌ڵه‌بجه، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانیان ئاسانتر ده‌ستیان به خزمه‌تگوزارییه‌كان بگات.
هه‌نگاوه‌كانی كانی یه‌كێتیی هه‌رله سه‌ره‌تاوه دژی كابینه‌ی نۆ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێكهوتننامهشیان بۆ به‌شداریكردن واژۆكرد به‌ڵام یارییه‌كی دوو سه‌ره‌یان له نێو حكوومه‌ت و له‌ده‌ره‌وه‌ش له دژی حكوومه‌ت له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و لاوازكردنی پێگه‌ی حكوومه‌تی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات تا ئه‌م دواییانه‌ش كه به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك كاری نایاسایی و دژی بنه‌ماكانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كشانه‌وه له حكوومه‌ت زیاتر ڕووی راسته‌قینه‌یان ده‌ركه‌وت .
هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو وڵاتانی هه‌رێمی و به‌تایبه‌ت ئێران و هه‌ندێك له لایه‌ن له به‌غداش زۆر هه‌وڵیاندا كه كابینه‌ی نۆ به سه‌رۆكایه‌تیی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی بڕوخێنن به‌ڵام پیلانه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ، چونكه خۆنه‌چه‌ماندنی بارزانی به‌رامبه‌ر به تاران وبه‌غدا كه‌سایه‌تیی به‌ڕێزیان زیاتر ده‌رخست و له‌گه‌ڵ سه‌نگ و پێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گوشار وگهمارۆیانه و مووشه‌كبارانكردن و درۆنباركردنی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ڵام نه‌یانتوانیی حكوومه‌تی كوردستان گۆشه‌گیر و شكست پێبێنێت، چونكه نه‌یاران جگه له‌وه‌ی مهڕامیان لێكترازان و ناوچهگهڕێتیه و به‌رده‌وام كاریان له سه‌ر دووبه‌ره‌كی تێكدانی نێوماڵی كوردستانی كردووه .
بۆیه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆ به سه‌رۆكایه‌تیی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو و تا به ئیێستا له رووی خزمه‌تگوزاری و ئیداری لە ئێستادا ئەوەی لەم کابینەیەی حکومەتی هەرێمدا زۆر بەڕوونی دەبینرێت ،حکومەتی هەرێمی كوردستان بهوپهوری توانا و دڵسۆزییه‌وه كاری كردووه له پێناو كوردستانێكی به‌هێز و ئاوه‌دان و سه‌قامگیری و یه‌كریز و ته‌با دوو له هه‌موو ناوچهگهڕی و لێكترازان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی نه‌یاران كه به‌رده‌ام كاریان بۆ دووبه‌ره‌كی و زیانگه‌یاندن به سه‌قامگیری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كوردستان گه‌یاندووه ،حكوومه‌تی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌رگیز خۆی به حكوومه‌تێكی حیزبی وێنا نه‌كردووه و چونكه باوه‌ری وابووه كه كورستانی به‌هێز واتا به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی كورد وكوردستان دوور له ململانێ حیزبی و به‌رژوه‌ندی حیزبی ، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه كه رۆژ به رۆژ هه‌رێمی كوردستان جیاواز له شوێنه‌كانی تر له‌گه‌شه‌سه‌ندن دایه و جێگه‌ی متمانه‌ی وڵاتانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی و په‌ناگه‌یه‌كی ئاڕامه و پڕ ئۆقڕهییه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
بۆیه، كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو حیزب ولایه‌نه‌كان چ به‌شداری حكوومه‌ت و چ وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ر پشتیوانی كابینه‌ی نۆ بابن چیتر كۆسپ وبه‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م خزمه‌تكردنی كوردستانیان و باروگوزه‌رانیان به‌ڕێگه‌ی قۆرخكردنی ئازادییه‌كان و ئینجا نه‌دانی مووچه و دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهاتنی گشتی و دروستكردنی قه‌یران و كۆسپ له به‌رده‌م بازرگانان دروست نه‌كه‌ن و ئینجا حكوومه‌تی كوردستان تۆمه‌تبار بكه‌ن له پێناو به‌رژوه‌ندی شه‌خسی و حیزبی و خۆ دزینه‌وه‌یان له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و زوونگهرایی و بایكۆتچێتی ، بۆیه ، باشتروایه جارێكی تر مێژوو رابردوو كه ته‌نها زیانگه‌یاندن بوو به ناوبانگ و پێشكه‌وتنی كوردوكوردستان دووباره نه‌كه‌نه‌وه و كوردایه‌تیی و كوردستانی به‌هێز بكه‌ن ستراتیژی راسته‌قینه ..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.