‎ئێرە كوردستانی خۆنەچەمێن و بەهێزە ..

‎رێبوار حەمەلاو شوانی


‎ئەوەتا جارێكی تر داگیركەران ساڵیادی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە و ئەمجارەیان لە سەدەی 21یەكەم شاری هەولێری پایتەختی كوردستان لە لایەن ڕژێمێكی دیكەی ستەمكارەوە لە پەڵاماردانێكی تیرۆریستیدا و بە چەندین مووشەكی باڵستیك مووشەكبارانكرا ، تەنها بەتاوانی پێشكەوتن و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان تەنها بۆ ئەوەی خۆی بۆ هیچ دوژمن و داگیركەرێك ناچەمێنێتەوە و سازش لە سەر مافەرەواكانی ناكات .
‎هەر چەندە ئەو مووشەكانە زیانی گیانیان نەبووە بەڵام زیانی زۆری ماددیان بە ماڵ و ئۆتۆمبیل خەڵكی سڤیل گەیاندـ دوای ئەو پەڵامارە تیرۆریستیە ، میدیاكانی ئێران بۆ دروستكردنی پاساو شاردنەوەی ئەو تاوانانە ستەمكارانە لە خەڵكی وڵاتەكەیان ئەوانەی كە سوپای تیرۆریستی پاسدارانەوە نزیكن ، بە پروپاگەندە و چەواشەكارییەوە ، بانگەشەی ئەوەیان كرد گوایە ئەو مووشەكانە كە لە خاكی ئێرانەوە ئاراستەی پایتەختی هەرێمی كوردستان كراون، گوایە ئیسرائیل و دەزگەی هەواڵگرییەكەی لە كوردستانە و لێرەوە هێرش دەكرێتە سەر بنكە ئەتۆمی ومووشەكی و قاسم سولەیمان و فەخریزادە لێرەوە بەرنامەی بۆ دانڕابێت.
‎بۆیە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە چی دیكە لە بەردەم تاوانەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و ئینجا رووداوەكانی دواتری مووشەكباران و هێرشی درۆن و ئێستای بەكارهێنانی مووشەكی بالستیك بۆ سەر پایتەختی كوردستان هەموو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەكگرتووكانی لێ ئاگادار بكەین و پشكێنەرانی جیهان بێنە شاری هەولێری پایتەخت و پشكنینی ورد و رژد بۆ ئەو شوێنانە بكەن كە دوێنێ شەو مووشەكەكانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە پێكاونی، تا هەموان و ئاگادار بن و لە تاوانە ستەمكارییەكانی رژێمی ستەمكاریی ئێران بەرامبەر گەل و هەرێمی كوردستان ئاگادار بن ،چونكە دەبێت درۆ و چەواشەكاری پاسدارانی تیرۆریست ریسوا بكرێت و ئاماژەكانیش روون وئاشكران كە ئەو هێرش و پەڵاماردانانە و زیانلێكەتووانیش تەنیا هاووڵاتیی سڤیلن و دوور و نزیك پەیوەندییان بە هیچ دەزگایەكی بیانییەوە نیە و، بانگەشەی بوونی دەزگا و بارەگای ئیسرائیلییش لەنێو هەولێر و هەرێمی كوردستاندا، درۆیەكی كۆن و سواو و قێزەونە و، پاساوێكی بێبنەما و نابەجێیە تا بەردەوامی بە دەستدرێژیكردنە سەر هەولێر و خەڵكی كوردستانی پێ بدەنەوە، هەروەها بۆ شاردنەوەی بێ توانایی و لاوازی و ترسنۆكی و شكست یەك لەدوای یەكەكانیانە كە لە سووریا و لوبنان لەسەر سنووری ئیسرائیل ناتوانن رووبەڕووی بۆردومانەكانی ئیسرائیل ببنەوە.
‎ئەگەر ترسنۆك نین بۆ چی هێرش ناكەنە سەر كەشتی و فرۆكەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكە دا ، بۆ چی بەرژوەندییەكانیان بە مووشە و پاسدارەكانتان ناكەنە ئامانج ؟ بۆ چی رووی پەڵاماردانە و كارە تیرۆریستی و تێكدەرانەكانتان تەنها هەرێمی كوردستان و بەدیاریكراوی هەولێری پایتەختی كوردستانە كە ئەمڕۆ بە گەواهیدەری هەموو وڵاتانی ناوچەكە و زڵهێزان و جیهان سەقامگیرترین وئاڕامترین شوێنە لەسەر ئاستی ناوچەكە و شوێنی حەوانەوەی هەزاران پەنابەر و هاوڵاتیان وڵاتان و گەشتیاران و سەردان كۆمپانیایی ناسراویی جیهانییە.
‎شەرمەزارییە ، بۆ ڕژێمێكی وەك ئێران كە خۆی بە دراوسێ و موسڵمان دەزانێت باش دەزانێت كە گەلی كورد سەد ساڵە لە پێناو ڕەتكردنەوەی ستەمكاری و ژێر دەستی لە لایەن دوژمنان و داگیركەرانەوە بە هەموو جۆرە چەكێكی كۆمەڵكوژ و وێرانكەر هەوڵی كۆمەڵكوژی و ڕێشەككردنی دراوە و هەروەها لە پێناو مافەرەواكانی هەزاران قوربانیی بەخشییووە تا مافەزەوتكراوەكانی بەدەست بێنێتەوە ، ئەوا بە مووشەكباران و كاری تیرۆریستی هەوڵی شكاندنی ئیرادەی و شكۆی نەتەوەیەك دەدات .
‎بۆیە، ئیتر با بەس بێت درۆ و چەواشەكاری وگەوجاندنی خەڵكی وڵاتەكەتان ، ئێوە داگیركەر و تێكدەرن ئەگینا چ كارتان هەیە لە سووریا ، یەمەن ، لوبنان و عێراق و دەیان شوێنی دیكە ، ئێوەی سیخوری بە سەر وڵاتان و دراوسێیەكانتانەوە دەكەن ، ئێوەی هەوڵی داگیركردنی خاك و نیشتیمان وگەلانی ناوچەكە دەدەن ، هیچ پاساوێك نییە ، بۆ مووشەكبارانكردنی كوردستان و بۆ ئەو هێرشە ستەمكاریی و تیرۆریستیە بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان ، ئەمرۆ گەل و نەتەوەكانی ناوچەكە و خۆدی خەڵكی ئێران لەوە بەئاگاترن كە فڕیووییی دەسەڵاتدارانی خۆسەپێنی ئێران بخۆن و ڕای گشتیش بە میدیا درۆ پیشەكانی سوپای پاسدار لە تیرۆر چەواشە بكرێن ، بۆیە، گەلی كورد بەو هەموو كارەسات و داگیركرارییە مێژووییە هەر بەبەهێزی دەمێنێتەوە و هیچ پەڵاماردان وكارە تیرۆریستیەك ناتوانێت كورد وكوردستان ناچار بكات خۆی بچەمێنێتەوە و دەستبەرداری شكۆ وماف و ئیرادەی پۆڵایینی بێت .

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.