ئێمە 30 ساڵە ڕێگەی 150 ساڵ مان بەرەو سەركەوتن و ئامانجە گەورەمان بڕییووە

رێبوار حەمەلاو شوانی


سەڕەتا دەمهەوێت بەدڵنییاییەوە بە مامۆستا ” عەباس زیبا كەلام”،بڵێم ،، حكومڕانی 43 ساڵەی ئێستای ئێران بەكردەوەكانی بارودۆخی كۆمەڵایەتی و ئابووری و گەشەسەندنی ئێرانێك كە مێژووییە 2500 ساڵە هەیە بۆ سەدەكانی چەرخی بەردین گەڕاندۆتەوە، بۆیە، تاوانی ئێمە چییە كاتێك ، كورد و كوردستان 150 ساڵە لەلایەن داگیركەرانی فارس،تورك و عەرەب وێران دەكرێت و نەتەوەی كورد بە خراپترین چەك و جینۆساید هەوڵی قركردن و لەناوبردنی دراوە ، ئەگەر ئەمڕۆ ئاوەدانی و بەرزبوونی باڵەخانەكان دەبینن ئەوە نیشانەی ئەوە نییە كە هەستی كوردبوون و كوردستانیبوونی ئێمە بكات.
كاتێك سەرنج و سەیری ڵێدوانەكانی د. سادق زیباكەلام لە رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر كۆمەڵە كتێبی بزووتنەوەی بارزان كە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر سەرنجی ڕاكێشام و لێدوانەكانی كاردانەویە زۆری لە سۆشیال میدیا هەبوو. منیش وەكو كەسێكی ئەو هەرێمە بەگرگنی دەزانم چەنج هەڵوەستەیەك لەسەر گووتەكانی ئەو بەرێزەیە بكەم:-
یەكەم، لە بەشی یەكەمی قسەكانی تێكهەڵچوونێكی مێژوویی دەروونیی گلەیی ئامێز دەخاتە ڕوو تەنها بۆ دروستكردنی گومان بەرامبەر بە 30 ساڵ مێژووی حكومرانی هەرێمی كوردستان ، وەك ئەوەی بڵێی دەیەوێت بڵێت ئێوە هیچتان نەكردووە، بەڵام باسە سیەر و سەمەرەكە لەوەدایە كە خۆشی نازانێت ئایا ئەو مێژووە شایستەی چەندە، چونكە ئەگەر نمرەی بۆ دابنێت، ئەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێت هەڵبەتە لە تاران پێش هەولێر.
دووەم، بە گووتەی ئەو مامۆستا نا كوردە، هەر وەكو خۆی خۆی وەسفكردووە، دەیەوێت كورد لە كۆیلایەتی و بندەستی دەرنەچێت و بانگەوازی گەڕانەوەی كورد بۆ ماڵی هاوسەرگیری یاخود ڕ١استتر بۆ مالی ملكەچی دەكات. ئاخر وەلڵا شورەییە، تەنانەت لە كاتی دینداری و خواناسیش، ئەو یەكسانییەی كە خودا بە كوردی ڕەوا بینیوە، ئەوانی دیكە پێیان ڕەوا نەبووە كورد لە یەك ڕیز لەگەڵیاندا بووەستێت. بەڵام، ئەو مامۆستایە و مامۆستاكانی بۆیان دەركەوت كە كورد لە ماوەی 33 ساڵ سەلماندی كە سەپانی باوكی كەس نییە و ئەو زەمانە گوزەشت.
سێیەم،، ئەو باس لە بابەتی تاوەر و باڵەخانە و هێڵی شەمەندەفەر دەكات، من تەنها ئەوەندە دەڵێم كە ئەو بابەتانە بەڵگەی متمانە و هێزە بە حكوومەتی ئەو هەرێمە و ئەو سیاسەتەی كە حكوومەتی ئەو هەرێمە بەڕیوەی دەبات. باشە ئەگەر ئاوەدانی و گەشەسەندنی ئابووری دەستكەوت نەبێت، دەبێ دەستكەوت چی بێت، ئەی باشە ئەو جۆرە باڵەخانە و گەشەسەندنە لە كوردستانی رۆژهەڵات و باكوور و ڕۆژئاوا دەبینرێت؟
چوارەم،، كاتێ بەڕێزیان دەلێت ئەوانە هەمووی دەكرا بە هەبوونی عێراقیش بە دەستهاتبان، ئینجا دەزانم كە بەڕێزیان یاخود ئاگاداری مێژووی كوردستانی باشوور نییە، یاخود نایەوێت بە بیری بێتەوە كە ڕژێمەكانی عێراق لە بری تاوەری بازرگانی و نیشتەجێبوون، كۆمەڵگەی زۆرەملێیان بۆمان دروست دەكرد، لە بری هێڵی شەمەندەفەر، گۆڕی نهێنی بە كۆمەڵیان بۆمان لێدەدا، خاكی كوردستانیان مین ڕێژ دەكرد.
پێنجەم،، لە بڕگەیەكی دیكەی ئەو مامۆستایە، بە تایبەتی كە داوایەك ئاراستەی بەرێزان كاك مسعود بارزانی و كاك نێژیرڤان بارزانی دەكات، تێكەڵاوی و سەر لێشواویەكی ڕوون بەدەر دەكەوێت، لە لایەك ئەو ڕخنە لە 150 ساڵ خەباتی باپیران دەگرێت و وەكو بابەتێكی لە ڕێگە لادراو ناو دەبات و لە لایەكی دیكەش داوا دەكات: “دەبێ بەو نەوە نوێیە بگوترێ كە ئەوەی ئەمڕۆ ئەوان لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك بەدەستیانهێناوە چەندە بەبایەخ بووە، ئەوە بەر و ئەنجامی 150 ساڵ خەباتی باپیرانیان بووە.
شەشەم،، لەگەڵ تەواوی ڕێزم بۆ بۆچوونی ئەو بەڕێزە لە بارەی پێشكەوتنی ڕۆژئاوا لە ڕێگەی پەروەردە و فێركردن، بەڵام پێشكەوتنی ڕۆژئاوا بە بابەتی بەدواداچوونی پیشەیی و لێكۆڵینەوەی زانستیەوە پەیسوەت بوو و پەیسوەتە. ئەوانەی لە ڕۆژئاوا بوون و ئێستا لە رۆژئاوان چاك دەزانن كە پێوەرەكانی مامەڵەی كردن لەسەر ئاستی قازانج و سوودە، دەرفەت و بەردەوامبوونە، تەنانەت بابەتی ئەوەی لێرە بە زاراوەی پەروەردە باسی لێوە دەكرێت لەوێ پێی دەگوترێت ئازادی و مافی كەسێتی. فێربوونەكەش بە مانای لێكۆڵینەوەی زانستی بە مەبەستی قازانج و سوود دێت.
هەشتەم،، زۆر مایەیی تێڕوانینە كاتێ كەسایەتیەكی زانستی وەكو مامۆستا زیباكەلام نمرە بۆ بابەتی نەبژێردراوی وەكو سیاسەتكردن دادەنێت، بەڵام لەو سەیر تر ئەوەی كە بۆ دەبێت تەنها كورد خەتابار بێت، باشە ئەگەر بەگووتەی مامۆستا، كورد 150 ساڵ خەباتی كردووە، خۆ ئەوان سەدان ساڵ فەرهەنگیان داكووتیوە، ئایا ئەو فەرهەنگە ئەوەندەی تێدانییە كە بڵێت: مرۆڤ نابێت هەر خۆی بە ڕاست بزانێت و جار بە جاریش چاو بە هەڵوێستەكانی بخشێنێتەوە، ئەوە شرۆڤە ناكات كە زۆر جار زمانی زبر ئەوەندەی مانای لاوازییە مانای هێز ناگەیەنێت؟
نۆیەم،، ئەگەر ئێوەی فارس مەبەستم دەسەڵاتی سەدان ساڵە ئێوەیە، ئەگەر وەك ئێمەی گەلی كورد كە لە لایەن چەند وڵاتی داگیركەرەوە بە هەموو جۆرە چەك و تەفەمەنی و پیلانگێری و گەمارۆدان درابان تا ئێستا رەنگە شتێك بەناوی فارس و زمانی فارسی و گەلی فارسی نەك هەر بوونی دەما بەڵكو بوێری ئەوەتان نەدەكرد بە زمانی فارسیش قسە بكەن ، بەڵام ئێمەی كورد سەرەرای هەموو ئەو ستەمكارانەی داگیركەران و گوشار وگەمارۆكانی داگیركەرانی تورك و فارس و عەرەب ، ئەمرۆ زۆر لە ئێوە لە پێشتر و لەگەشەسەندن داین
دەیەم،، یەكێكی تر لەو ئیرەییانەی كە داگیركەرانی فارس و تورك و عەرەب بە نەتەوەیەكی وەك كورد دەبەن ئەوەیە ، چاوتان بە دەوڵەتبوون و سەربەخۆیی زمان و ڕەسەنایەتیی و حكوومرانی گەلی كورد هەڵنایەت و كردەوەكانی 150 ساڵی رابردوو ، باشترین بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن ..ئیتر باشتر وایە، رەخنە و توانجەكانتان ببنەوە بۆ ئاغایی خامنەیی و ئامۆژگاری بكەن كە گەلانی ئێران لە برسێتی و هەژاری و چەوسانەوە و ستەمكاری رزگار بكات .. بۆیە زیباكەلام لە ووتەكانت بەرامبەر بە كورد وكوردستان و مێژوویی پرشانازی و پر لە ستەمكاری داگیركەران بەتایبەت بۆ قۆناغی ئێستامان نەدەبینرا ..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.