ئەتەوێت ببیت بە کەسێکی چالاك لە بەیانیاندا

زێ بادینان:

ماڵپەڕی “الجزیرة”ی عەرەبی ئاماژەی بە حەوت فێڵ کردووە کە یارمەتیدەرن بۆئەوەی بە چالاکی و وزەوە دەست بە رۆژەکەت بکەیت، بەم جۆرە:

١. کاتی خەوتن و هەستانت رێكبخە و هەوڵبدە بە نزیکەیی هەموو رۆژێك لە هەمان کاتدا بخەویت و هەڵبستیت.

٢. رێگە بدە رووناکی خەبەرت بکاتەوە.

٣. بەیانیان کات بۆ هەندێك راهێنانی وەرزشی دابنێ.

٤. لە ژەمی بەیانیاندا پرۆتین بخۆ.

٥. خواردنی چەور مەخۆ.

٦. بەهیچ جۆرێك نەخەویتەوە و سەرخەو نەشکێنیت.

٧. شەوانە لەجیاتی سەیرکردنی مۆبایل کتێب بخوێنەرەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.