ئەزموونی گەلان.
لەم رۆژانە سەرۆکی وڵاتی هەنگاریا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد…

ھێمن شێخ زادە


بە فەرمی لەلایەن سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لێکراو شەویش لە ھەولێری پایتەخت مایەوە، ھەرێمی کوردستان لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس ھەرێمی کوردستان کەنارێکی ئارامە بۆ حەوانەوەی سەرۆک و شاند و نێردە نیودەوڵەتییەکان کە دەتوانن بەئارامی و بەبێ بوونی مەترسی لەسەر ژیانیان پشوبدەن.
هەر لەمیانی سەردانەکەی بەیاوەری بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قوتابخانەیەکی کرد لە عەنکاوە کە لەلایەن وڵاتی هەنگاریا بونیاد نراوە بەشێوازێکی سەردەمیانەو پڕۆڤیشناڵ کە خوێندن تێیدا بە بەستانداردی جیھانی تێیدا دەخوێندرێت دەستپێک و زەمینە سازییەکی لەبارە بۆ پەردان بەپەروەردەو زانست و زانیاری.ه
سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتان لە بواری پەروەردەیی و زانستی زۆر گرینگە بۆ ئەوەی هەرێمیش بتوانی پەرە بە بواری پەروەردەو خوێندن بدات هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو سیستەمی خوێندن دابڕێژێت و دواڕۆژێکی زێرین چاوەڕوانی قوتابیانی ھەرێمی کوردستان بکات ، پەروەدە بنچینەی پێشکەوتن و سەرکەوتنی ھەموو گەل و وڵاتانە کە ڕاستەوخۆ کارتێکردن لەسەر بیرو باوەڕی مرۆڤ دەکات لەگشت بوارەکان بەتایبەت لەبواری زانست و زانیاری و گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و خۆشەویستی نیشتمان، ئەزموونی وڵاتە پێشکەوتووەکان لەبواری پەروەردە بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری ھەیە کە ھەرێمی کوردستانیش پەروەردەی خۆی بەستاندارتی جیھانی بکات.
سەرۆکی ھەنگاریا گرنترین شوێن کە سەرەدانی بۆ کرد قوتابخانە ھەنگارییەکەیان بوو کە لەلایەن وڵاتەکەیان لە قەزای عنکاوەی ھەولێری پایتەخت دروست کراوە، بێگومان کایبنەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت سەرۆکی حکومەت گرنگییەکی زۆری بە بواری پەروەردە و فێرکردن داوە بەتایبەت لەگواستنەوەی ئەزموونی وڵات و گەلانی جیھان بۆ ھەرێمی کوردستان، کردنەوەی ئەم جۆرە قوتابخانە و زانکۆیانەی جیھان کە لەبواری پەروەردە و زانست پێشکەوتوون ھەرێمی کوردستان دەچێێتە قۆناغێکی نوێی پەروەردەییەوە کە ستانداردی جیھانییە، پەروەردە ھزری وەچەرخانی گەلێکی ھۆشیار و وڵاتێکی پێشکەوتووتر دروست دەکات و دەچێتە قۆناغێکی سەردەمی و زێرین کە لەگەڵ وڵاتانی جیھان کێبڕکێ بکات لە بواری پەروەردە و زانست و داھێنان.
سەرۆکی حکومەتی کوردستان ئەو دەوڵەتمەدارە خاکییەی وشەی خزمەتکاری گەلی لە وشەوە کرد بەکردار و کردارەکانیشی جێبەجێ کرد لەگشت بوارەکانی بەتایبەت لەبواری پەروەردە و زانست، ھەمیشە لەبەرەی گەلەو بۆ ئاسودەیی و گەل و وڵات لەشەونخونی دایە کە ئاستی خوێندن و خوێندەواری قوتابیانی ھەرێمی کوردستان بگەیەنێتە ئاستی وڵاتانی ڕۆژئاوا و جیھان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.