ئەستەمە سەرکەوتن بەسەر هەورازی بارزان

لە مێژوودا هەمیشە بێدەنگی سەرۆک بارزانی و تووڕەبوونی پارتی ترسێکی گەورەبوو بۆ دۆژمنانی ئەم گەلە، ئەی لەم قوناغەدا لە پاڵ بێدەنگی سەرۆک و توڕەیی پارتی ئیرادەی کەسێکیش هەیە کە پێی دەڵێن (مەسرور بارزانی) خەیاڵ بکەن دەبێت دۆژمن چۆن بتوانێت خۆی ڕابگرێت!

پارتی بە کشانەوەی دادوەرێک و بایکۆتکردنی هەڵبژاردن ناوەستێ، هەنگاوی داهاتوو مەترسیدارتر دەبن بۆ سەر سەروەری عێراق، بە زلەیەک دادگای فیدرالی ناچار بە ڕادیوکرد، ئەگەر ئەم دۆخە بەم جورە بەردەوام بێت، بەجورێک تێکدەچێت کە پێش هەمووان کەڕامەتی دادگای فیدرالی لایەنەکانی سەر بە ئێران دەشکێت.

پارتی بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد کە دادگایەکی نایاسایی بە هەوەسی خۆی بڕیاری لەسەردا و دەستکاری ئەو یاسایەی کرد کە لە پەرلەمانی کوردستان داڕێژرابوو، بەم بایکۆتە پارتی بە ئاشکرا وتی دان بە دادگای فیدرالی و بڕیارەکانی دا نانێین، ئاوا بەردەوام بن لە پڕوسەی سیاسی عێراقیش دەکشێینەوە سیاسەتی عێراق ئیفلیج دەکەین.

ئەوەتا ئەمریکا بە سودانی گۆتووە پێش ئەوەی بێیە ئەمریکا دەبێت مووچەیەک بۆ هەرێم بنێرن،و ئێستا هەڕەشەی ئەوە لە حکومەتی عێراق دەکات کە ئەگەر مافی هەرێم نەدەن خۆیان بەشێک لە پارەکە دەگێڕنەوە و بۆ کوردستانی دەنێرن.

پارتی لەسەر مافەکانی میلەتەکەی بێ گوێدانە هیچ شتێک هەمووشتێک دەکات، جەنابی مەسرور بارزانیش هەرگیز پاشەکشەی لە هیچ هەنگاوێکی نەکردووە کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندابێت و هەرگیزیش نایکات، (هەژماری من) پڕۆژەیەکی گرنگ و کاریگەرە بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان و بۆژانەوەی ئابووری هەرێم، ئەم پڕۆژەیە خزمەتێکی زۆڕ بە خەڵکی کوردستان دەگەیەنێت بۆیە دڵنیابن ئێمە نە پاشەکشە لە پڕۆژەی (هەژماری من) دەکەین و نە دەستبەرداری هیچ مافێکی خۆمان دەبین لە بەغدا.

جەماعەتی تەوتین و دژی (هەژماری من) ئەوانەی ئێستا چەپلە بۆ قوتبڕینی خەڵکی کوردستان لێدەدەن لەپێناو لێدان لە پارتی و سەرۆکوەزیران بارزانی ئەو ڕقە لە باپیرانییانەوە بۆیان ماوەتەوە دژایەتیکردنی پارتی بۆماوەیییە نەوە دوای نەوە هاتووە.
بەڵام دەی سەیرکەن باپیرانیان چ قازانجێکیان لەو ڕق و دژایەتییە کرد تا ئەوان بیکەن، بەرهەمی ئەو ڕقەی چەندین ساڵەیان چییە جگە لە سەرشۆڕی و شکست؟ بۆیە ئەوانەی ئێستا بەم دۆخە شاگەشکەبوونە بەم نزیکانە خراپ دەتەزێنرێن.

دادگای بەناو فیدرالی و تەیف سامی و گروپە لادەرەکانی عێراق دەبێت بزانن کوردستان بە ئاسانی دروست نەبووە تا بە ئاسانی لەناوبچێت، کوردستان بە ئیرادە و خوێن دروست بووە بۆیە تەسلیمبوون بە ویستە گڵاوەکانی ئێوە خەیاڵێکی خاوە.

وە جاشەکانی ناوخۆش دەبێ بزانن پارتی هێزێکی هێندە بچوک نییە ئاوا تەسلیم بێت، بەڵکۆ هێندە گەورەیە هەمووان تەسلیم دەکات.
هەورازی بارزان هێندە سەختە تا ئەمڕۆ کەس نەبووە سەرکەوێت ، بەڵام وا دیارە ئەوان لە مێژوو غافڵن.

زانا عبدالباقی

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.