ئەستەمە پێش بە گۆڕانکارییەکانى نەخشەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بگیرێت
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 ، ده‌ستپێكی رژدی گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و پیاده‌كردنی ئه‌و نه‌خشه نوێیه كه له‌دوای كۆتایی هاتنی په‌یماننامه وڕێككهوتننامهی كانی سه‌ده‌ی رابردوو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێبه‌جێكران و ماوه‌یان كۆتایی هات ، ئه‌وه‌ی له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌ستی پێده‌كرێت له گۆڕانكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ، چ به شه‌ڕ بێت یانیش ململانێ و ده‌ستبه‌رداربوون له ده‌سه‌ڵاتی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت و شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه هه‌ر له فه‌له‌ستینه‌وه تا لووبنان و سووریا و ئێران و عێراق، ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و به‌رنامه و سیناریۆیانه كه رۆژ به رۆژ و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو زیاتر به‌رچاو روونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت بۆ پێكهێنانی نه‌خشه نوێیه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و گۆڕانكاری و ڕێڕه‌وانه هه‌ركامیان به شێوازێكی جیاواز كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتری هه‌یه ، هۆكاره‌كه‌شی بۆ پێگه جوگرافی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و گه‌ل وكۆمهڵگانه و شوناس و بیری سیاسیی سنووره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌م پێیه‌ش بێت كاریگه‌ری و كارتێكراوی له سه‌ر گۆڕینی نه‌خشه نوێیه‌كه‌ی ده‌بێت .
گۆڕانكارییه‌كانی له شه‌ڕی غه‌ززه‌وه ده‌ستپێكرد بۆ باشووری لووبنان ، دواتر كوشتن و له‌ناوبردنی سه‌ركردایه‌تی ومووشهك و بنه‌ماكانیان ، ئێستاش خه‌ریكی چه‌ككردنی ئه‌و گروپ و میلیشیایانه‌ن كه نابێت هیچ گروپێكی چه‌كداری جگه له حكوومه‌ت و سوپا خاوه چه‌ك بێت و ته‌نیا یه‌ك هێزی سوپا هه‌بێت له چوار چێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا
هه‌روه‌ها فاكته‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و گۆرانكارییانه و گرژی و ململانێیانه ، سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیله له‌ناوچه‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌ره‌شه ومهترسییانهی كه له ماوه‌ی زیاتر له چوارده‌یه‌ی رابردوو هه‌ر له فه‌له‌ستینه‌وه تا سووریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و ئێران و عێراقه‌وه ڕووبه‌رووی ئه‌و وڵاته ده‌بوونه‌وه ، هه‌موو ئه‌مانه له كاتێكدایه ” هه‌وڵه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری له ڕێگه‌ی دروستبووین دوو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین
هه‌روه‌ها گۆڕانكارییه‌كانی سووریا له دوای رووخانی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها به‌هۆی كاریگه‌ری گه‌وره له سه‌ر سه‌قامگیری و داهاتووی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه ، كه به‌دڵنیاییه‌وه ره‌وشه كه له دۆخێكی هه‌ستیار و كاریگه‌ر دایه ، به‌تایبه‌تی بۆ سووریای نوێی كه رۆژ به رۆژ زیاتر ململانێ و ناكۆكییه جۆراوجۆره‌كان تا گه‌یشتن به سه‌قامگیری و دانانی سیستمێك كه مافی هه‌موو گه‌ل و پێكهاتهكهكانی نێویدا مسۆگه‌ر بێت درێژی ده‌بێت و مه‌رجی سه‌ڕه‌كی ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ش بونیاتنانه‌وه‌ی سوورییاییهكه، له سه‌ر بنه‌مای به‌شداریكردن هه‌موو پێكهاته‌كان، سیستمێكی فیدڕاڵی كه ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی له سووریا به‌ڵكو بۆ ئاڕامی هه‌موو ناوچه‌كه زه‌روره‌ته .
ڕووداو وپێشهاته‌كانی ناوه‌چه‌كه و پاشه‌كشێ ئێران له‌دوای 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه و ناچاركردنی ئێران بۆ دانووستان و راده‌ستكردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی و ده‌ستبه‌رداربوون له گروپ و میلیشیاكانی له ناوچه‌كه‌دا ، ره‌وشی تارانی خستۆته حاڵهتێكێكهوه كه ئایائێران رازی ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و پیتاندنی یۆرانیۆم و گواستنه‌وه‌ی بۆ وڵاتێكی دیكه ده‌بێت یانیش نا ؟ هه‌روه‌ها رازی ده‌بێت وه‌ك سه‌دام و قهزامی واز له ئه‌تۆم و مووشه‌كه‌كانی بهێنێت و پشكێنه‌ران ئێران چه‌ك بكه‌ن ؟ یانیش تاران رازی ده‌بێت تا بڕێكی كه‌م یۆرانیۆمی هه‌بێت ؟ له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆكانی 46 ساڵه و ده‌یان ملیارد دۆلاری بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه ؟ هه‌موو ئه‌مانه جارێ بابه‌تێكن كه ئه‌سته‌مه ڕێككه‌وتنی لێبكه‌وێته‌وه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه ئه‌و راستییه‌یه كه ئێران ئه‌گه‌ر ڕه‌تی راده‌ستكردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كییه‌كه‌ی بكاته‌وه، ئه‌و كاته واشنتۆن گڵۆپی سه‌وز بۆ ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستی وه‌شاندنی گوزر له بنكه ئه‌تۆمیی و مووشه‌كییه‌كان هه‌ڵ ده‌كات و ئه‌و كاته قۆنای گۆڕانكارییه‌كان ده‌چنه قۆناغێكی نوێیه‌وه ، كاریگه‌ری زۆریسی له سه‌ر داهاتووی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و سیستمی ناوچه‌كه دروست ده‌كات و هیچ هێزێك ناتوانێت ڕێگری له گۆڕانكاری نه‌خشه‌ی نوێیه‌كه‌ی ناوچه‌كه بكات .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.