ئەشکەوتی بێستوون

ئەشکەوتی بێستوون یان ئەشکەوتی دیان و بێستوون، ئەشکەوتێکە لەسەر چیای برادۆست، بە دووری ٥٠ کەمتر لە ٤٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای شاری سۆران لە پارێزگای هەولێر، ئەم ئەشکەوتە گەورەترین ئەشکەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق هەژمار دەکرێ[١]ئەشکەوتی بێستوونئەشکەوتەکە لە ڕووی دەرەوەشوێنزاگرۆس، سۆران، پارێزگای هەولێر، باشووری کوردستانقووڵینەدۆزراوەتەوەجیۆلۆجیبەردەقسڵسەختییەکجار زۆرکۆسپەکانقووڵکەی ستوونیبۆ یەکەم جار هێنرێ فیڵد (Henry Field) لە ساڵی ١٩٣٤ دا سەردانی کردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی نەدۆزیوەتەوە بۆ دەستنیشان کردنی مێژوو و سەردەمەکەی. دووبارە لە ساڵی ١٩٥٠ دا هێنری فیڵد و فوواد سەفەر سەردانیان کردۆتەوە و هەڵکۆڵینیان تێیدا ئەنجام داوەو چەند کەلووپەلێکی درووستکراوی دەستکردیان طییدا دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردینی نوێ.لە قووڵای ئەشکەوتی بێستوون دا چەند گۆمێکی ئاو دەبینرێ لەگەڵ چەندین چۆڕاوگەی کلسی کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش شۆر بوونەتەوە. ئەم ئەشکەوتە بە ئەشکەوتی بێ بن ناسراوە، کە هەندێک گەڕیدەی جیۆلۆجی بۆ چەند کاتژمێرێک چوونەتە ناو قووڵایی ئەشکەوتەکەو نەگەیشتوونەتە کۆتایی.لە ناو ئەشکەوتەکەدا چەندین بۆشایی فراوان هەیە کە جێگای دەیان کەس دەبێتەوە. هەروەها تا ئێستا لێکۆڵینەوەی زانستی بۆ نەکراوە، بەڵام بە گەورەترین ئەشکەوتی ناوچەکە دادەنرێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.