ئەشكەوتە سەرنجڕاكیشەكانی كوردستانت بینیوە؟!
- زێ بادینان ، دیرۆک:
کوردستان وەکو ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیهان بەهۆی بوونی کۆمەڵێک ناوچە و شوێنەواری مێژوویی بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران و ساڵانە ژمارەیەک گەشتیار بەهۆی ئەم شوێنەوارانەوە سەردانی دەکەن، گرنگترین ئەو شوێنەوارانەی کوردستان کە بوونەتە جێی سەرنجی گەشتیاران کۆمەڵێک ئەشکەوتی دێرینن کە مێژووی دروستبوونیان بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، لێرەدا یەڵڵا ژمارەیەک زانیاری سەبارەت بە هەندێک لەو ئەشکەوتانە و مێژووی دۆزینەوەیان دەخاتە ڕوو و ئێوەش هەر ئەشکەوتێکی دیکە لە کوردستان هەیە دەتوانن لە کۆمێنت لەبارەیەوە بنوسن.
ئەشکەوتی کونەبا
ئەم ئـەشـکـەوتـە یەکێکە لەئەشکەوتە سەرنج ڕاکێشەکانی کوردستان و دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی دەربەندیخانەوە و ١٥ کیلۆمەتر لەدەربەندەوە دوورە، کونەبا بە ئەشکەوتە کریستاڵییەکە ناوبانگی دەرکردووە، سەرنجڕاکێشی ئەم ئەشکەوتە لەوەدایە کە ناو ئەشکەوتەکە بە کریستاڵو چلورە ئاوێزان کراوە، جیاواز لە زۆربەی ئەشکەوتەکانی دیکە هیچ گیاندارێکی تێدا ناژی، ئەم ئەشکەوتە لە وەرزی هاوینیشدا ئەوەندە ساردە کە زەحمەتە بتوانیت لەبەردەم سەرماکەی خۆت راگریت
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.