ئەقڵی شوفینی زاڵ و ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست

سەگڤان هالۆ

سەدان ساڵە ئەم ناوچەیە سەقامگیری و ئارامی بە خویەوە نەبینیوە

تاوەکۆ ئەقڵیەتی سیاسی شوفینی زاڵ بێت بە سەر ڕژیمە سیاسیەکانی دەڤەرەکەمان
ئەستەمە ئاسایش و ئارامی بەخویەوە ببینێت و بەردەوام لە قەیرانی سەقامکیری و ئەمنی دا دەمێنێتەوە
بێجگە لە بیری توند ئاژۆ کە هەمیشە تێنووی خوێن ڕشتنی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و زمانەکانی دەرەوەی خویەتی شتێکی تری لێ شین نابێت

ڕژیمە سیاسیەکانی ناوچەکە بێجگە لەو زوڵم و ستەمەی کە لە نێو وڵاتەکانیاندا لە پێکهاتە نەتەوەیی و چئایینی و زمانەکانی غەیری خویان دەکەن
لەهەمان کاتیشدا لە نێوان خودی ئەم وڵاتانەشدا بە تایبەت دەوڵەتە هاوسنورەکانی کوردستان ناکوکی زور لە نێوانیاندا هەیە

بەڵام ئەو شتەی کە کویان دەکاتەوە و هاوڕان لە سەری لێدانی پێکهاتەکانی غەیری پێکهاتەی خویانن و لە سەروی هەموانەوەش پێکهاتەی کورد وەک نەتەوە بە گشتی

مێژووی سیاسی ئێمەی کوردیش پڕاوپڕە لەو غەدرەی کە دەرحەق بە کورد کراوە و دەکرێت بە درێژایی قوناغەکان

شایانی باسە گەر بێتۆ سەیری مامەڵە کردنی هەردوو بەرە بکەین لە ناوچەکەدا مەبەست بەرەی سوننەکان و بەرەی شیعیزم ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە هەردوکیان دژی دوزی ڕەوای کورد و خاکی پێروزی کوردستانن
هیچ جیاوازیەکی ئەوتوو لە نێوانیاندا بەدی ناکرێت

چونکە هەروەک باسم کرد لە ئەقڵی سیاسی شوفینیدا یەکتر تەواو دەکەن

ئەقڵی دیموکراسی تاکە ڕێگای چارەسەری و کوتایی هێنانە بە م هەموو کوشت و کوشتارەو خوێن ڕشتنە
تاکۆ ئەقڵیەتی دیموکراسی جێگەی ئەقڵیەتی شو فینی نەگرێتەوە ئەستەمە ڕزگار بوونی گەلانی ناوچەک بە تایبەت کورد لە تەنگ وچەڵەمەکان وئەو ستەمکاریانەی کە سەدان ساڵە بەردەوام بە هوی ئەقڵیەتی دەوڵەتە سەزدەستەکانی ناوچەکە لە کوردو ئەوانیتر دەکرێت

لە کوتایی دا زەڕورە بڵێم بارزانی باوک بە باشترین شێوە هەڵسەنگاندنی بۆ ئەقڵیەتی سیاسی ده ستەڵاتدارانی ناوجەی ڕوژهەڵاتی ناڤینی کردووە بەم شێوەیە
دیموکراسی بۆ عیڕاق و مافی ئوتونومی بۆ باشوری کوردستان

حیکمەت لەمەدا ئەوە بووە کە دیموکراسی جێگەی شوفینیزم و ڕەگەزپەرستی بگرێتەوە تاکو کوردو پێکهاتەکانی عیڕاق بە گشتی لەم ئەقڵە سیاسیە شوفینیە ڕزگاریان ببێت و بگەن بە مافە ڕەواکانی خویان بێ جیاوازی

لە لایێکی تر ناوچه کە ناوچەیێکی فرە نەتەوەو ئایین و زمانە تەنها کوڵتوری دیموکراسی و چەسپاندنی کولتورێکی لەم چەشنە دەتوانێت ناوچەکە لەم هەموو فەوزا و قەیرانانە ڕزگا بکات و سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە ناوچەکە دا بێنێتە ئاراوە
کوتایی بەم هەموو ئازار مەینەتی و نەهامەتیانە بێنێت کە لە کوشی کولتوری ڕەگەزژەرستی دەکەوێتەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.